خانمە هونەرمەندێکی کورد ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

2019-09-23

124099 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە هۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە، هونەرمەند "لانە ئیبراهیم" ئێستا لە نەخۆشخانەیە و بڕیارە ئەمڕۆ نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.

لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما لانە ئیبراهیم ئاماژەی بەوەکرد، ماوەیەکە دۆخی تەندروستیی تێکچووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی بوونی کیسی ئاو لەسەرگورچیلەی نەشتەرگەری بۆدەکرێت.

لانە یەکێکە لە ژنە دیارەکانی بواری شانۆ و دراما لە هەرێمی کوردستان، بەشداری چەندین درامای کردووە، کە نوێترینیان درامای پەلکەزێڕینە بوو لە کەناڵی سپێدە نمایشکرا.

لانە ئیبراهیم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە یاسادا، پیشەی مامۆستایە و هاوسەرگیریی کردووە و دووکوڕ و کچێکیان هەیە.