پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2019-09-23

91037 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵمیدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

ئاگاداری کەوتنە ناو تەڵە بە، لە دۆخێکی ناجێگردا دەژیت و ترسی وازهێنان و جیابوونەوەت هەیە، هەوڵبدە بەرپرسیارەتییەکانت فەرامۆش نەکەیت هەرچەندە کەشەکە ئالۆزیش بێت.

چەند گۆڕانکارییەکی ئەرێنیی ڕوودەدەن و ئەمەش هانت دەدات بە توانا بیت لە بەجێهێنانی کارەکانتدا و بەهۆیەوە چەندین سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت، واباشە ئەم دەرفەتە لە دەستنەدەیت.

تەندروستییت لە بارێکی باشدایە، بۆیە کاردەکەیت و بەردەوام دەبیت لە پەرەپێدانی تەندروستییت بۆ ئەوەی هەمیشە لەو بارەدا پارێزگاریی لێبکەیت، هەروەها بەردەوام دەبیت لە کردنی ڕاهێنانە وەرزشییەکانت.

هەوڵبدە کارە پیشەییەکانت کەمبکەیتەوە و بە پێی توانا بۆ کاتێکی درەنگ لە شوێنی کارەکەت نەمێنیتەوە، سوود لە پشووکانت وەربگرە بۆ ئەوەی گەشت بکەیت و دەروونت ئارامبکەیتەوە.

ڕۆژێكی زۆر باشە، پڕە لە نوێکردنەوە و پەیوەندییەکی سۆزداریی تایبەت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین چاوپێکەوتنی خۆش دەکەیت و کەشێکی ئەرێنیی بەسەردەبەیت.

هەوڵبدە پەیوەندییە پیشەییەکانت چاکبکەیتەوە و بە تەنها نەمێنیتەوە، ڕۆژێکی پڕ لە بردنەوە و بەرەوپێشچوونە، ڕەنگە کاتێکی گونجاوبێت بۆ ئەوەی بڕیارێکی پیشەیی گرنگ بدەیت.

لە چەند کاتێکی خۆشدا دەژیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا و کەشەکان هێور و ئارامن، هەوڵبدە خۆت لە ڕووبەڕووبوونەوە و گرفت بەدووربگریت بۆ ئەوەی نێوانتان تێکنەچێت.

گفتوگۆکردن نایابترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی بە بڕیاری دروست بگەیت و لە ڕووی دارایی و پیشەییەوە بەرەوپێشەوە بچیت، ڕەنگە خۆشەویستەکەت لە بارەی شتێکەوە ڕات بگۆڕێت و سوودی بۆ هەردوو لا هەبێت.

ئاگاداری دڵەڕاوكێ و ڕاڕایی بە بۆ ئەوەی مەزاجت تێکنەچێت، تۆ بەڕێوەیت بۆ گۆڕان و چوونە ئاستێکی نوێوە، ڕەنگە بوارێکی لەناکاو ڕووبدات کە چاوەڕێت نەکردبێت.

چەندین دەرفەتت بۆ دەرەخسێن بۆ چاککردنەوەی هەڵەکانت، ئەمەش لە دەرەنجامدا پەیوەندیی نێوانتان هێور دەکاتەوە و سەرنجی هاوبەشی ژیانت دووبارە ڕادەکێشێتەوە.

ڕۆژێکی بێهیواکەرە، خۆت لە ناکۆکی و کەلەڕەقی بەدووربگرە، ڕەنگە هەست بە دڵەڕاوکێ و هیلاکی بکەیت، ڕێگە مەدە کەسێک گرفت لە نێوان خۆت و هاوبەشی ژیانتدا دروستبکات.

بە دوای هۆکارێکدا دەگەڕێیت بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانت، باشترین ڕێگەچارە کردنی ڕاهێنانی وەرزشییە بۆ پارێزگارییکردن لە ڕێکی جەستەت، پێویستە کۆنتڕۆڵی ڕێجیمی خۆراکیشت بکەیت.

ئ.ل