هونەرمەند ئەنوەر شێخانی کۆچی دوایی کرد

2019-09-23

113247 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی دیاری کورد، ئەنوەر شێخانی لەشاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ساڵی ڕبردوو ئەنوەر شێخانی بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ئەڵمانیا کرا.

پاش وەرگرتنی چارەسەر، ساڵێک لەمەوبەر وەک ڕێزێک بۆ ساڵانی خزمەتی کە ٤٨ ساڵ بە بەردەوامی لە بواری شانۆ و فلم و درامادا کاری کردووە، لە مەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.

ئەنوەر شێخانی ساڵی ١٩٥١ لەدایکبووە، لە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە دەستی بە کاری شانۆیی کردووە، لە دوای ساڵی ١٩٧٣ بووەبە پێشمـەرگە.

سەرۆک و دامەزرێنەری کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان بووە، لە ساڵی ۲٠٠٦ وەک سکرتێری گشتیی رێکخراوی ھونەرمەندانی کوردستان هەڵبژێردراوە، ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان.

بەشداریی لە زیاتر لە ٦٠ شانۆیی و ١٠ فلمی سینەماییدا کردووە، بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەوەی کردووە و چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە.

هونەرمەند ئەنوەر شێخانی کۆچی دوایی کرد