خێراترین زمان لە جیهاندا چییە؟

2019-09-22

6541 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەك خێراترین زمانی لە جیهاندا دیاری کردووە کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا زۆرترین  وشە دەڵێن و مەبەستەکە دەگەیەنن.

توێژینەوەیەك کە ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی پێکردووە و ١٧ زمانی وەرگرتووە لەوانە زمانی ئینگلیزی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، ڤێتنامی و هتد، بەگوێرەی ئەنجامەکان زمانی ئیتاڵی بە خێراترین دانراوە.

لە زمانی ئیتاڵیدا لەماوەی چرکەیەکدا نۆ پارچە دەنگیی دەردەکەن، هەروەها لەو ماوەیەدا ٣٩ بایت زانیاری دەگەیەنن، کە ئەمە دوو ئەوەندەی خێرایی کۆدی مۆریسە، کە بۆ گەیاندنی زانیارییەکان بەشێوەی زمانی تەلەگرافی بەکاردێت.

ئەمەش بەپێچەوانەی زمانی ئەڵمانییەوەیە کە  بەخاوی قسە دەکەن و لەماوەی چرکەیەکدا ٥ بۆ  ٦ پارچە دەنگی دروستدەکەن.