ئەو پیاوەی ئازاری منداڵەکەی دەدا دەستگیرکرا

2019-09-22

103167 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ئاسایشی سعودیە ئاشکرایانکرد، یەکشەممە ئەو پیاوەیان دەستگیر کردووە کە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت و ئازاری منداڵێک دەدات.

گرتە ڤیدیۆییەکە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و بووەتەهۆی توڕەبوونی بەکارهێنەران، پیاوێک دەردەکەوێت کە بۆ ئەوەی منداڵەکە لەسەرپێی خۆی بوەستێت، ئازای دەدات و بەگوێیەکانی منداڵەکە بەرزدەکاتەوە و لێیدەدات.

لە ڕۆژنامەی سەبقی سعودیەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو پیاوە دەستگیرکراوە و راگەیاندنی ئاسایشی ناوچەی ڕیازی سعودیە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەو پیاوەدا دەست پێکردووە.

ئاسایشی ئەو وڵاتە ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەو پیاوە هاوڵاتییەکی فه‌له‌ستینییه‌ و نیشته‌جێی ریازی پایته‌خته‌، چوار منداڵی هەیە و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌دواداچوونی بۆ كراوه‌ و ده‌ستگیركراوه‌".

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن نوسیوویەتی، زیاد بەن سەعد شەهر ڕۆژنامەنوسی سعودی گرتە ڤیدیۆی منداڵەکەی لە تویتەر بڵاوکردبووەتەوە و داوای لە بەرپرسانی سعودیە کردووە سزایی ئەو پیاوە بدەن، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکدا نووسیویەتی "پێویسته‌ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوونی بۆ بكات، چه‌ندین دایك و باوك هیوای منداڵێك ده‌خوازن، كه‌چی ئه‌و پیاوەش به‌و جۆره‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌دات".

 تویتەکەی چەندین کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و داوای سزادانی پیاوەکەیان کردووە، لە ژێر هاشتاگی سزادانی منداڵەکە گرتە ڤیدیۆکە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە.

لەلایەکی ترەوە خالید ئەبو خەلیل وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە سعودیە ئاماژەی بەوەکردووە، سەنتەری ئاگادارکردنەوەی توندوتیژیی کە بەشێکە لە وەزارەتەکەیان دەستییان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی پیاوەکە، یەکشەممەی رابردوو دەستگیرکراوە.

ڕۆژنامەی سەبق ئاماژەی بەوەکردووە، کە پیاوەکە پێش دەستگیرکردنەکەی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و داوای لێبوردنی کردووە، وتوویەتی "ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە، بەهۆی جیابوونەوەی لە خێزانەکەی باری دەروونیی باش نەبووە، ویستوویەتی کچەکەی زوو پێبگرێت"، لە ئیستادا کچەکەی تەمەنی سێ ساڵە و لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت.

ڤیدیۆی داوایلێبوردن کردنەکەی:

ئ.ل