وێنە.. ڕەگەز گۆڕاوێک لە پێشبڕکێی لەشجوانیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

2019-09-20

10208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕەگەز گۆڕاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ دوای چەند ساڵێک هەوڵدان و وەرزشکردن و کەمکردنەوەی خۆراک، توانی لە پێشبڕکێی لە شجوانیدا پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

ئەلێکس تیلینیکا لە ساڵی ٢٠١٦ بەدواوە جەستەی بەشێوەیەکی خێرا دابەزیوە، ئەویش دوای کەمکردنەوەی ژەمەکانی خۆراکی بەجۆرێک لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا تەنها یەک ژەم نانی خواردووە، پاشان وەرزشی لەشجوانی کردووە.

هەروەک ڕۆژنامەی میترۆی بەریتانی نوسیوویەتی، ئەلێکس بڕیاریداوە لە پێشبڕکێی "ڤیکتۆر ماترینز بۆ لەشجوانی" لە نیویۆرک بەشداریی بکات.

توانی لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێکەدا تایبەت بە لەشجوانی کلاسیکی بۆ تازەپێگەیشتووان سەرکەوێت، لە قۆناغەکانی دواتریشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەروەک خۆی ڕایگەیاندووە، ئامانج لەم کارەی سەلماندنییەتی کە ڕەگەز گۆراوەکانیش دەتوانن خەونەکانیان بەدیبهێنن.

ئ.ل