ڤیدیۆ.. بەهۆی خواردنەوە لە ئاهەنگێکی هاوسەرییدا دوو ئافرەت دەبێت بە شەڕیان

2019-09-20

8008 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا شەڕی نێوان  دوو ئافرەت بڵاوکراوەتەوە کە لە ئاهەنگێکی هاوسەرییدا لە ئیندۆنیسیا ڕوویداوە، بەهۆی بڕی خواردنەکەوە بووە بەشەڕیان.

ماڵپەڕی سپۆنتیک لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، دوو ئافرەت لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا دەبێت بە شەڕیان، یەکێک لە ئافرەتەکان بەهۆی ئەو برە زۆرە خۆراکەی ئافرەتەکەی تر دەیکاتە قاپەکەیەوە، دەبێتە دەمە بۆڵەیان،

ئافرەتەکە پێی دەڵێت "تامی خواردنەکە ناخۆش دەکەیت، ئەمە تەنها خواردنی تۆ نییە، یان دەتەوێت خواردنی گوندێک بدەیت".

ئافرەتەکەی تر لە وەڵامدا دەڵێت "پەیوەندی بە تۆوە نییە، ئەوە دەکەم کە پێمخۆشە".

بەو هۆیەوە دەبێتە شەڕیان و دەنگە دەنگ لە ئاهەنگەکەدا دروستدەکەن.

ئ.ل