دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ماوەى پێنج ساڵە یەکەمینە لەسەر ئاستى عێراق و کوردستان

2019-09-20

2255 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەگوێرەى ریزبەندیى ماڵپەڕى ئەلێکساى ئەمریکى لە ساڵى ٢٠١٤ەوە تائێستا ماڵپەڕى ئێن ئاڕتى پڕخوێنەرترین ماڵپەڕە لەسەر ئاستى عێراق و تائێستاش لە هەمان ئاستى ریزبەندییەکەدا ماوەتەوە.

بەپێی ریزبەندییەکە ماڵپەڕى ئێن ئاڕ تى لە پێش سەرجەم ماڵپەڕە کوردیی و عەرەبیەکانى هەرێمی کوردستان و عێراقەوەیە.

ماڵپەڕی ئەلێکسای ئەمریکی، ماڵپەڕێکی باوەڕپێکراوی جیهانییە و تایبەتە بە ڕیزبەندکردنی بەردەوامی ماڵپەڕەکان لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتێکی دیاریکراو، بۆ ڕیزبەندییەکەش پشت بە چەند پێوەرێک دەبەستێت کە دیارترینیان ئاستی سەردانیکەرانی ماڵپەڕەکان و کاتی مانەوەیانە لەنێو ماڵپەرەکەدا.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی هەر لە سەرەتای پەخشکردنییەوە بووەتە جێگەی متمانەی هاوڵاتیان، ڕۆژ لە دواى ڕۆژ بەهێزتر بووە.

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیش لەگەڵ کەناڵى ئێن ئاڕ تیدا لە ساڵی ٢٠١١ دا دامەزراوە، پێکدێت لە شەش ماڵپەڕى جیاواز کە ئەوانیش ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی کوردى، بە هەردوو زاراوەى سۆرانى و بادینى، هەروەها ماڵپەڕەکانى ئێن ئاڕ تى عەرەبی و ئینگلیزی، هەروەها وەرزش و ئێن ئاڕ تی دوو.

هاوکات بەشێکی دیکەی ماڵپەڕەکە، ئێکس وای زێتە، کە پێکدێت لە زانیاری تەندروستی و مێژوویی و هەمەڕەنگ بە شێوەی گرافیک و لە ئێستادا خوێنەر و بینەری زۆری هەیە و بابەتەکانی بە شێوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکرێتەوە و ڕۆژانە زۆرترین زانیاری تیادا بڵاودەکرێتەوە.

ڕیزبەندییەکەی ماڵپەڕی ئەلێکسا هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ میدیای کوردی، نەک تەنیا لەبەرئەوەی ئێن ئاڕ تی یەکەم ماڵپەڕە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، بەڵکو لەبەرئەوەی ئەم یەکەمییە ئاستی هۆشیاریی تاکی کورد و خوێنەری کورد دەردەخات، کە خوێنەری کوردى بەدوای زانیاری ڕاست و ئاست بەرزدا دەگەڕێت نەک بابەتی وروژێنەر و ناڕاست.