کچێک بۆ چالێنجێک شێوەی ڕووخسار و لێوی شێوا

2019-09-16

104211 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێکی بەریتانی بۆ چالێنجی "کایل جێنەر"، لێوی هەڵئاوسا و ڕووخساری شێوا.

ماڵپەڕی مێترۆی بەریتانی بڵاویکردەوە، چالێنجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، بە تایبەت لەناو کچاندا، چالێنجەکە ناوی "کایل جێنەر چالێنج"ە و، بۆئەوەش دەبێت هەوڵبدەیت بە هەر شێوەیەک لێوت هاوشێوەی ملیاردێری بواری ماکیاژ و کەمالیات کایل جێنەری ئەمریکیی بکەیت.

لیلی گرینلاندی تەمەن ١٢ ساڵی نیشتەجێی شاری چیسهەندی بەریتانیا چاڵێنجەکەی کردووە، کە تیایدا دەبێت لێوت لەناو پەرداخێکی شۆتی کهولدا بهێڵیتەوە، بۆئەوەی لە کۆتاییدا لێوت پڕ و گەورە ببێت.

بەڵام کاتێک لیلی پەرداخەکەی لابردووە، لێوی بە ڕاددەیەکی زۆر ئاوساوە و ڕووخساری نائاسایی بووە، دایکی لیلیش لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوە کرد، ماوەی دوو ڕۆژ لێوی بەو شێوەیە ماوەتەوە، بەڵام لە دواییدا ئاسایی بووەتەوە.

کایل جێنەر خەڵکی ئەمریکایە و تا ئێستا کۆمپانیاکەی کە ٩٩%ی هی خۆیەتی، سەرکەوتنێکی گەورەی لە بواری ماکیاژ و کەمالیاتدا بەدەستهێناوە، بەگوێرەی ماڵپەڕی فۆربز، بە یەکێک لە گەنجترین ملیاردێرانی جیهان هەژمارکراوە.

ئەمەش ڤیدیۆی لیلییە، کە لەلایەن دایکییەوە گیراوە:

 Lily Greenland, 12, had used a shot glass in an attempt to get a pout like Kylie Jenner

 Instead, the schoolgirl was shocked when she was left with huge lips

 Kylie Jenner is known for her iconic pout and make up

ز.ن