ڤیدیۆی ساتی دەرکەوتنی گەردەلولێکی ئاگرین

2019-09-16

33883 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا گەردەلولێکی سەرسوڕهێنەر لە وڵاتی بەرازیل تۆمارکراوە، کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەیەکدا بووە بە گەردەلولێکی ئاگرین.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڤیدیۆی گەردەلولە ئاگرینەکە لە کێڵگەیەکی نزیک شاری سانتا هێلێنا دی گۆیاسی بەرازیل گیراوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، گەردەلولێکی گەورە، کە بە تەواوی ئاگرە، لەناو کێڵگەیەکدا بەلای چەند ئامێرێکی کشتوکاڵیدا دەڕوات و بۆ ماوەیەک بەو شێوەیە ئاگر بەناو کێڵگەکەدا بڵاودەکاتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم دیاردەیە کە بە "گەردەلولی ئاگرین" ناسراوە، لەلایەن بەرپرسە ناوخۆییەکانی ناوچەکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام چەند رۆژێک دوای ئەوە لە شوێنێکی تریش بینراوە.

ڕۆژنامەی La Repúblicaی بەرازیلی نووسیویەتی، دوو ڕۆژ دوای ڕووداوەکە، گەدەلولێکی ئاگرینی دیکە لە نزیک کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کۆچانەوە بە ڤیدیۆ تۆمارکراوە.

بەگوێرەی کارمەندانی ئاگرکوژێنەوەی بەرازیلی، ئەم گەردەلولانە ڕەنگە تا بەرزیی ٨٠ مەتر بەرزببنەوە و ماوەی زیاتر لە ٢٠ خولەک بمێننەوە.

بەگوێرەی ناشناڵ جیۆگرافیک، گەردەلولی ئاگرین لەکاتی هەبوونی گەرمیی زۆر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەگەڵ ڕەشەبای بەهێزی گۆڕاو دروستدەبێت.

ئەمەش گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوەکەیە:

 

ز.ن