کچێک بە بڵاوکردنەوەی وێنەی زمانی ساڵانە پارەیەکی خەیاڵی کۆدەکاتەوە

2019-09-16

17297 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئافرەتێکی ئەمریکی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی زمانە درێژەکەی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە، ساڵانە نزیکەی ١٠٠ هەزار دۆلار کۆدەکاتەوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، میکەیلا ساراڤیای تەمەن ٢١ ساڵی نیشتەجێی وێست پاڵم بیچی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، لە ئێستادا دوای گرتنی سناپ و وێنەی زمانە گەورە و درێژەکەی، کە درێژییەکەی نزیکەی حەوت ئینجە، بووەتە ئەستێرەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

میکەیلا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا زیاتر لە دوو ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، باسی لەوەش کردووە، بۆ هەموو وێنە و ڤیدیۆیەکی زمانی بڕی ٩٠٠ بۆ ٣٠٠٠ دۆلاری پێ دەدرێت، لە وێنە و ڤیدیۆکانیشدا خواردن و شتومەک دەلێسێتەوە، یاخود سەمادەکات.

ئەم مۆدێلە بەردەوام لە جلوبەرگی جیاوازدا وێنە و سناپی زمانی دەگرێت، هەوادارانیشی زمانی بە هاوشێوەی مار یاخود مارمێلکە دەچوێنن.

میکەیلا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەپێکی تایبەت بە خۆی بە ناوی KKVSH دروستکردووە، تیایدا نوێترین بەرهەم و جلوبەرگەکانی نمایش دەکات وەکو تیشێرت، کەڤەر و بارگاویکەرەوەی مۆبایل.

Image result for Mikayla Saravia

Image result for Mikayla Saravia

Image result for Mikayla Saravia

ز.ن