پیاوێکی بەتەمەن بەهۆی هێرشی باڵندەیەکەوە گیانی لەدەستدا

2019-09-16

4364 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی بەتەمەنی ئوستورالی دوای ئەوەی لەکاتی لێخوڕینی پاسکیلەکەیدا بەهۆی هێرشی باڵندەیەکەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، تووشی ڕووداوێک بووە و گیانی لەدەستداوە.

ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بەوە کردووە، پیاوێکی تەمەن ٧٦ ساڵی  نیشتەجێی ئوستورالیا، لەناو پارکی نیکۆڵسنی شاری سیدنیدا پاسکیلی لێخوڕیوە، بۆئەوەی خۆی لە باڵندەیەکی جۆری سوپینگ مەگپای لابدا، کۆنتڕۆڵی لەدەستاوە و خۆی کێشاوە بە پەرژینێکی پارکەکەدا.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە سەری تووشی چەند بریندارییەکی مەترسیدار بووە، هەرچەندە پیاوەکە بە هەلیکۆپتەر بە خێرایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، ئێوارەی ئەو ڕۆژە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی بی بی سی، باڵندەی سوپین مەگپای، کە سەرچاوەیان وڵاتی ئوسترالیایە، هەموو ساڵێک وەرزی زاوزێیان لە مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەمدا دەستپێدەکات، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی گەرمیی زستانەوە وەرزی زاوزێیان زووتر دەستیپێکردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم جۆرە باڵندەیە کاتێک زاوزێ دەکەن و بێچوویان دەبێت، توندوتیژ دەبن و زۆرکات هێرش دەکەنە سەر مرۆڤ و ئاژەڵانی تر ئەگەر لە بێچووەکانیان نزیکببنەوە.

Image result for magpie attack

ز.ن