ڤیدیۆ.. مەلەوانێک لەگەڵ مارێکی ئەناکۆندای زەبەلاحدا مەلەدەکات

2019-09-16

28678 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەلەوانێک توانیی دیمەنی مارێكی ئەناکۆندای زەبەلاح لە نزیکەوە بگریت و لەگەڵیدا مەلە بکات، کە درێژییەکەی زیاتر لە ٧ مەتر بووە.

چەناڵی فەرمیی ڤایرەڵ پرێس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یوتیوب ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا دوو مەلەوان لەناو ڕووبارێکی بەرازیلدا مارێکی ئەناکۆندای زەبەلاحیان دۆزیوەتەوە و لە نزیکەوە دیمەنی مارەکەیان تۆمارکردووە.

فۆتۆگرافەر بارتۆلۆمیۆ بۆڤێ و هاوڕێکەی یوکا یگاراپێ لە ڕووباری فۆرمۆسۆی بەرازیلیدا مەلەیان دەکرد کاتێک ڕووبەڕووی مارێکی ئەناکۆندای سەوز بوبوونەوە، کە بە گەورەترین جۆری مار هەژماردەکرێت لە جیهاندا.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، مارەکە لە قوڵایی ڕووبارەکەدایە کاتێک دوو مەلەوانەکەدا لێی نزیک دەبنەوە، بارتۆلۆمیۆ بە ڕادەیەک لێی نزیکدەبێتەوە کە کامێراکەی تەنها چەند سانتیمەترێک لە دەمی مارەکەوە دوورە، بەو شێوەیەش بۆ ماوەیەک لەگەڵ مارەکەدا مەلە دەکەن.

ماری ئەناکۆندای سەوز بە گەورەترین جۆری مار هەژماردەکرێت لە جیهاندا، دەتوانن بۆ درێژیی زیاتر لە ٩ مەتر گەشە بکەن و کێشیان بگاتە ٢٥٠ کیلۆگرام.

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە:

ز.ن