چەند ڕێگەیەکی سروشتیی بۆ چارەسەرکردنی قەبزیی

2019-09-16

30972 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چ بەهۆی میکرۆب و خواردنی خراپەوە بێت یان نەخۆشییەوە، کەسەکە توشی قەبزی دەبێت، ئازار و گرژی ڕیخۆڵە دروستدەکات، دەتوانرێت بە کۆمەڵێک ڕێگە ڕێگری لێبکرێت.

 ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستییدا ئاماژەی بە چەند ڕێگەیەک کردووە بۆ چارەسەربوونی قەبزیی و گەڕاندنەوەی وزە بۆ لەش:

خواردنەوەی ئاوی لیمۆ و هەنگوین لە شێوەی چادا

6 Quick Ways to End Your Constipation

لە کوپێک ئاودا بە شێوەی چا لیمۆ و هەنگوین تێکەڵبکرێت، وزە و توانا بۆ لەش دەگەڕێنێتەوە و چارەسەری قەبزیی دەکات.

خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو

6 Quick Ways to End Your Constipation

ڕۆژانە خواردنەوەی ٣ بۆ ٥ لیتر ئاو لە ڕۆژێکدا بڕی ئاوی پێویست بۆ لەش دەگەڕێنێتەوە و گرژی ڕیخۆڵە ناهێڵێت.

ئەو میوانە بخورێت کە ماددەی فایبەری تێدایە

6 Quick Ways to End Your Constipation

٢٠ بۆ ٣٥ گرام فایبەر لە خواردنی ڕۆژانەدا هەبێت کە لە سێو و گێزەر و هەنجیر و پاقلەی سەوزدا بوونی هەیە، چالاکی جەستە دەگەڕێنێتەوە و ڕیخۆڵە فراوانتر دەکات .

خواردنی مێووژ

6 Quick Ways to End Your Constipation

دەوڵەمەندە بە فایبەر تەسکبوونەوەی ڕیخۆڵە ناهێڵێت و شلەمەنی جەستە زیاد دەکات، بەهۆی بوونی ئەو ڕێژە شەکرەی لە پێکهاتەیدا هەیە، قەبزیی ناهێڵێت.

خواردنی ماست

6 Quick Ways to End Your Constipation

ماست و گۆشت بخورێت، بەڵام لەو خواردنانەی لە سپیایی دروستدەکرێت دوربکەوەرەوە، گرژی و قەبزیی و ئاوسانی سک ناهێڵێت.

شێوازی دانیشتن لە توالێت گرنگە

6 Quick Ways to End Your Constipation

بە جۆرێک دابنیشیت کە بەشی خواری ڕیخۆڵەت و بۆری پیسایت تەسک نەبێتەوە و ڕێگرنەبێت لە هاتنە خوارەوەی پیسایی و دروستبوونی ئازار، نێوانی بەشی سەرەوە و خوارەوەی جەستە ٩٠ پلە بێت لەکاتی دانیشتن لە توالێت.

ئ.ل