پاش ٦٨ ساڵ نهێنیی سەرکەوتنی پەیوەندییەکەیان ئاشکرادەکەن

2019-08-20

9370 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوو هاوسەر کە ماوەی ٦٨ ساڵە بەیەکەوە ماونەتەوە و چەندین جار لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکاندا دەرکەوتوون باسیان لە ژیانیان و نهێنیی درێژیی ماوەی هاوسەرگیرییان کردووە.

ماڵپەڕی میترۆی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، فرانسیس و رۆزماری کلۆنتەر لە شاری ئۆبورن لە ویلایەتی واشنتۆن ئاشکرایانکردووە، یەکێك لە نهێنییەکانی سەرکەوتنی پەیوەندییەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ماوەی ٦٨ ساڵە هەمان جل لەبەردەکەن.

فرانسیس و رۆزماری بۆ یەکەمجار لە قوتابخانەی دواناوەندی یەکیان بینیوە و دواتر هاوسەرگیرییان کردووە، لە سەرەتاوە دەستیانکردووە بەوەی هەمان جل لەبەربکەن، ئەمەش لەو کاتەوە بووە کە دایکی دوو تیشێرتی پێداون کە بە هەمان شێوە بووە.

روزماری بەردەوام خۆی جلەکانی هاوسەرەکەی هەڵدەبژێرێت، ئەویش بە سوپاسەوە ئەو جلانە لەبەردەکات.

هەروەها ئەم دوو هاوسەرە بەیەکەوە دەچن بۆ کەنیسە و بەیەکەوە ئەرکە ئاینییەکانیان بەجێدەهێنن و دەڵێن، باوەڕهێنان بەوەیە خودا یارمەتیی داون کە پارێزگاری لە پەیوەندییە هاوسەرییەکەیان بکەن بە سەرکەوتوویی و دڵخۆشییەوە.

ژ.ن