ترەمپ بۆ جاری دەیەم دەبێت بە باپیرە

2019-08-20

14535 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خێزانی دۆناڵد ترەمپ زیاتر گەورە بوو و بۆ جاری دەیەم بوو بە باپیرە، پاش ئەوەی هاوسەری ئێریکی کوڕی منداڵێکی بوو.

ئێریك ترەمپ کوڕی سێیەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا نوسیوویەتی، "دڵخۆشم بەوەی لەگەڵ لارا ترەمپدا پێتان رادەگەیەنین کە دوروسی ترەمپ لەدایكبووە."

ئەم منداڵە تازە لەدایكبووە دەیەمین نەوەی ترەمپی تەمەن ٧٣ ساڵە، کە پێنج منداڵی لە سێ ژنی جیاواز هەیە.

ئێریك  ترەمپ و دۆناڵد جۆنیور پاش ئەوەی ترەمپی باوکیان سەرۆکایەتیی ئەمەریکای پێ درا، پڕۆژە و هۆتێل و سامانەکەی ترەمپ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و دەرەوەدا بەڕێوەدەبەن.

هەروەها لارا ترەمپ لە رابردوودا رۆژنامەنووسێکی دیاربووە، لە ئێستادا رێکخراوی "ئێریك ترەمپ" بەڕێوەدەبات، کە بڕی پارە بۆ نەخۆشخانەکانی منداڵان دابیندەکات و زۆرکات لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکاندا بەشداری دەکات بۆ پشتگیریکردن لە سیاسەتی سەرۆکی ئەمەریکا.

Image result for Trump gives the tenth grandson