چەند سوودێکی سەرسوڕهێنەری پەتاتە کە رەنگە نەتزانیبێت

2019-08-20

16773 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پەتاتە یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کە بە ڕاددەیەکی زۆر لە جیهاندا بڵاوە و زۆرینەی خەڵك رۆژانە دەیخۆن بەهۆی ئەوەی تام و چێژێکی خۆشی هەیە و چەندین سوودی گرنگی  بۆ تەندروستی دەبێت.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی پەتاتە کردووە بۆ جەستە کە وات لێدەکات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەیت، بەم جۆرە:

١. پارێزگاریکردن لە ئێسك: پەتاتە بڕێکی زۆر لە خۆراکی پێویستی تێدایە کە گرنگە بۆ تەندروستیی ئێسك وەك ئاسن و فۆسفۆڕ و کالسیۆم.

٢. باشترکردنی تەندروستیی دڵ: پەتاتە بڕێکی زۆر ریشاڵ، پۆتاسیۆم، ڤیتامین C و B6ی تێدایە، هەموو ئەمانەش تەندروستیی دڵ باشتر دەکەن.

٣. کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە: لە گرنگترین سوودەکانی پەتاتە ئەوەیە کە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، بەهۆی بوونی هەندێك ماددەوە لە پێكهاتەیدا کە رێگە لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەگرێت.

٤. رێکخستنی ئاستی فشاری خوێن: پۆتاسیۆم رۆڵی هەیە بۆ کرانەوەی دەمارەکان و حەوانەوەیان، ئەمەش وادەکات فشاری خوێن رێكبخات.

ژ.ن