تۆپەڵە قژێكی گەورە لە گەدەی کچێکدا دەرهێنرا

2019-08-20

40480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکانی هیندستان تۆپەڵە قژێکیان لە گەدەی کچێکدا دەرهێناوە کە کێشەکەی زیاتر لە یەک کیلۆگرام بووە.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی پووجا، بەهۆی ئازارێکی زۆری گەدەیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە تۆپەڵێکی گەورەی قژ لە گەدەیدا بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، پووجای دانیشتووی وڵاتی هیندستان نەخۆشیی "Rapunzel syndrome"ی هەیە، کە بەهۆیەوە ئەو تاڵە قژانەی دەخورێن لەناو گەدەدا لێکدەئاڵێن و کۆدەبنەوە.

کچەکە زۆر لاواز بووە و ئازارێکی زۆری گەدەی هەبووە و بەردەوام ڕشاوەتەوە، بەو هۆیەوە دایک و باوکی بردوویانە بۆ نەخۆشخانەی گوندای ویلایەتی ئوتار پرادێش لە باکوری هیندستان.

لەوێ پزیشكان بە نەشتەرگەری تۆپەڵێكی گەورەی قژیان لە گەدەیدا دەرهێناوە، کە کێشەکەی ١.٣٣ کیلۆگرام بووە، دوای نەشتەرگەرییەکەش پووجا بە پزیشکانی وتووە کە فێرە قژی خۆی بجوێت.

پزیشکی سەرەکیی نەشتەرگەرییەکە، دکتۆر راجێش کومار پاندێ ئاماژەی بەوە کرد، کچەکە ئەگەری هەبووە بمرێت ئەگەر چارەسەر نەکرایە، هەروەها پێش نەشتەرگەرییەکەش بڕیاریاندابوو قژی کچەکە بتاشن.

Pooja's parents took her to see medics at a private clinic in Gonda, Uttar Pradesh - a state in northern India that borders Nepal (pictured with a family member and a medic in hospital)

Dr Rajesh Kumar Pandey, owner of the RN Pandey Hospital - where she was treated, said she could have died without treatment (family members are pictured with the hairball)

The 14-year-old had suffered from severe abdominal pains and vomiting before her parents went to hospital and got the answer to her symptoms (pictured, the hairball)

Doctors found a 3lbs (1.4kg) hairball (pictured) and removed it during surgery. She confessed to chewing her own hair after the operation

ز.ن