وێنەی دوو کەس بە سەر قڕشێکی دەگمەنەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە

2019-08-20

6036 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وێنەکانی دوو پیاو کە بەسەر پشتی قڕشێکی جۆری"قڕشی نەهەنگ"ەوەن، کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە.

ماڵپەڕی مێترۆی بەریتانی بڵاویکردەوە، وێنەکانی دوو پیاو بە سەر پشتی قڕشێکەوە بڵاوبوونەتەوە کە مەترسیی لەناوچووی هەیە و ئەمەش بووەتە جێی رەخنەی زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەگەری هەیە وێنەکان لە ناوچەیەکی نزیک دوورگەکانی هۆڵبۆکس یاخود میوژێریس لە دەریای کاریبییاندا گیرابن، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی کوینتانا رووی وڵاتی مەکسیکەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، یەکێک لە پیاوەکان گەشتیار بووە و ئەوەی تریان ڕێکخەرێکی گەشتوگوزارییە، هەردووکیان لە سەر پشتی قڕشەکەوە وەستاون، ئەمە لە کاتێکدایە لەبەرئەوەی ئەم جۆرە قڕشە مەترسیی لەناوچوونی هەیە، لە مەکسیک لە لایەن یاساوە پارێزراوە.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نارەزامەندیی خۆیان بۆ دوو کەسەکە دەڕبڕی و کەسێک لە تویتەر نووسیویەتی، " پێویستە ئەو کارمەند و گەشتیارە کە چوونەتە سەر پشتی ئەو قڕشە، سزا بدرێن"، لە لایەکی ترەوە کەسێکی تر وتی، "ئەو کارە بەهەموو شێوەیەک ناپەسەندە".

کریستۆفەر گۆنزالێز، بەڕێوەبەری هەرێمی نیمچە دوورگەی یووکەتانی سەر بە لیژنەی هەرێمیی مەکسیکی، ڕایگەیاند، "لە ئێستادا بەدواداچوون بۆ ئەو وێنانە دەکەین".

باسی لەوەش کرد، بێجگە لەو وێنانە هیچ زانیارییەکەی تر نییە لە بارەی ئەو دوو کەسەوە و ئەگەری هەیە لەناو مەکسیکیشدا ڕوونەدابێت، جەختی لەوەش کردەوە، کە پێویستە باوەڕ بەهەموو زانیارییەکی نەکرێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکرێتەوە.

"قڕشی نەهەنگ" گەورەترین ماسیی دەریایە، گەورەترین دانە کە تا ئێستا بەدیکرابێت، درێژییەکەی نزیکەی ١٩ مەتر بووە، هەروەها لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بەهۆی مەترسیی لەناوچوونیەوە لە ژێر یاسادا پارێزراوە.

Credit: CEN

Credit: CEN

Credit: CEN

Image result for whale shark

ز.ن