چیرۆکی ئەو دوو کچەی لەیەکدەچن و هیچی یەکتر نین

2019-08-20

34664 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێک بۆی دەرکەوت کە کەسێکی تر لە وڵاتێکی تر بەڕاددەیەکی یەکجار زۆر لە هەموو ڕووێکەوە لە خۆی دەچێت بە شێوەیەک کە وا دەردەکەوێت دووانەن.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، شانۆن لۆنێرگانی تەمەن ٢١ ساڵ دانیشتووی وڵاتی ئێرلاندە و سارا نۆردسترۆیمی تەمەن ١٧ ساڵ دانیشتووی وڵاتی سویدە، بە بێ ئەوەی هیچ یەکتر بن، ٩٠% بۆماوەییان لەیەک دەچێت.

دوای ئەوەی شانۆن و سارا یەکتریان ناسیوە، سەردانی پرۆفیسۆرێکیان کردووە بە ناوی تیم سپێکتەر لە زانکۆی کینگی شاری لەندەن بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر لە بارەی لێكچوونیانەوە فێرببن، ئەویش بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سیستمی کێشانی نەخشەی رووخسار بۆی دەرکەوت، سەرەڕای ئەوەی لە دوو خێزانی جیاوازن، شانۆن و سارا ٩٠%ی بۆماوەییان لە یەکتر دەچێت.

شانۆن لە بارەی ساراوە وتی، "کەسێکی بێگانە بوو بەڵام وا هەستم دەکرد کە بە باشی دەمناسی، لە خۆوە لەبەرئەوەی لە خۆم دەچوو سیقەی تەواویم دەکرد".

ئەمەش گرتەیەکی ڤیدیۆیی و چەند وێنەیەکی شانۆن  و سارایە:


Image result for shannon lonergan sara nordstrom

Image result for shannon lonergan sara nordstrom

Image result for shannon lonergan sara nordstrom

3

 ز.ن