نوستن لە کەشی کراوەدا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

2019-08-17

4317 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نوستن لەکەشی کراوەدا جگەلەوەی دەروون ئارام دەکاتەوە و دڵەڕاوکی و سترێس ناهێڵێت، بەرگری جەستە بەهێز دەکات و ئاستی بیرەوەری باشدەکات.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، زانایانی زانکۆی کۆلۆرادۆ لە توێژینەوەیەکدا ئاماژەیان بە گرنگی نوستن کردووە لە کەشی کراوەدا تەنانەت ئەگەر بۆ دوو کاژمێریش بێت لە ڕۆژێکدا، بە گوێرەی زانایان لەبەر شەش هۆکار باشترە بەپێی توانا بۆ چەند کاتژمێرێک لە دەرەوە بنوون.

١. ڕووناکی سروشتیی لێتدەدات

6 Things That Can Happen to Your Body When You Sleep in the Open Air

بەپێی توێژینەوەکەی زانایانی زانکۆی کۆلۆرادۆ کاتێک ڕووناکی سروشتیی لە جەستە دەدات، ئەوا جەستە بەپێی کاتژمێری فیزیکی بەئاگادێت، ئەگەر ویستت بەیانیان زوو بەخەبەر بێیت باشترە لە کەشی کراوەدا بنوویت، پێویست بە کاتژمێر نابێت بۆئەوەی زەنگەکەی بەخەبەر بهێنێت.

٢. ئاستی میلاتۆنینی جەستە گۆرانکاری بەسەردا دێت

6 Things That Can Happen to Your Body When You Sleep in the Open Air

بەپی توێژینەوەکە ڕووناکی کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر جۆرییەتی نوستنەکەت دەبێت، بەڵام کەشی کراوە ئەو زیانانە کەمدەکاتەوە.

٣. بەرگری جەستە بەهێز دەبێت

6 Things That Can Happen to Your Body When You Sleep in the Open Air

بەپێی توێژینەوە ژاپۆنییەکە نوستن بۆماوەی دوو کاتژمێر لە کەشی کراوەدا سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، هۆکارە بۆ دابەزینی فشاری خوێن و کەمبوونەوەی گرژی کۆڵیسترۆڵ و دابەزینی ڕێژەی لێدانی دڵ، لەگەڵ دابەزینی ئاستی خڕۆکە سپییەکانی خوێن.

٤. مێشک و جەستە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان چالاک دەبن

6 Things That Can Happen to Your Body When You Sleep in the Open Air

مێشک بڕێکی زۆر ئۆکسجین وەردەگرێت و دەچێتە ماسولکەکانی لەشەوە، ئەو ئۆکسجینە بۆ کرداری هەناسەدان بەسوودە.

٥. ئاستی دڵەراوکێ کەمدەبێتەوە

6 Things That Can Happen to Your Body When You Sleep in the Open Air

باشترین کار بۆ نەمانی دڵەڕاوکێ و بێزاری چوونە کەشی دەرەوەیە، بەپێی توێژینەوەکە سەیرکردنی وێنەکەیەک کە دیمەنی سروشتی تێدابێت سترێس کەمدەکاتەوە، هەربۆیە باشترە بۆ ئارامبوونەوەی دەروون کەشی کراوە هەڵبژێرن.

٦. مژینی هەوایەکی زۆر و پاکتر

6 Things That Can Happen to Your Body When You Sleep in the Open Air

بەپێی زانایان بەسەربردنی کاتێک زۆر لە شوێنی کارەکەت و لە کەشی داخراو ئاستی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەلەشدا زیاتر دەبێت و مێشک چالاکی کەمدەبێتەوە، دواتر ئازار لە سەردا ڕوودەدات و گرفتی هەناسەدان توش دەبێت، باشترە چوونە دەرەوە هەڵبژێریت لەدوای کار بۆ ئارامبوونەوەی مێشک و دەروون یان شەوەکەی لە کەشی کراوەدا بنوویت.

6 Things That Can Happen to Your Body When You Sleep in the Open Air

ئ.ل