ڤیدیۆ.. ژنێکی ١٠٣ ساڵ بەهۆی سەرکەشییەکەوە ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

2019-08-17

3049 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاسیرن هۆدگەری تەمەن ١٠٣ ساڵ بەهۆی خۆهەڵدانی بە پەڕەشوت لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا، ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

کاسرین لە شاری سیاتڵی ئەمریکا دەژی، لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا لە ڕێگەی فڕۆکەوە بە پەڕەشوت و لە بەرزیی سێ هەزار و ٣٠٠ مەترەوە خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، ئەم کارەی لە ناوچەی سنۆهۆمیشی ئەمریکا بە هاوکاریی کوڕەکەی وارین هیدگەر و خانەوادەکەی ئەنجامداوە.

کاسرین بەهۆی ئەو سەرکەشییەوە، کە لەو تەمەنەیدا کردوویەتی، وتی "هەستێکی خۆش بوو، بۆچی چێژ لە ساتە خۆشەکانمان نەبینین با دەستپێبکەین، لە سەرەتادا دودڵ بووم و نەمدەزانی چی بکەم، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو کارەم کرد."

بەرپرسی هەڵدان بە پەڕەشوت لە ناوچەکە ڕایگەیاند، کاسرین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە، چونکە دووەم کەسە تەمەنی لە سەروو ١٠٠ ساڵەوە بێت و ئەو کارە بکات، لە ساڵی ڕابردووشدا ئافرەتێکی تەمەن ١٠٢ ساڵ، کە خەڵکی ئوسترالیا بوو، توانیوویەتی سەرکەوتووانە بە پەڕەشوت خۆی هەڵبدات.

ئ.ل