شازادەیەک لەپێناو خۆشەویستەکەیدا دەستبەرداری نازناوەکەی دەبێت

2019-08-17

8032 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شازادەیەکی نەرویجی لەپێناو خۆشەویستەکەیدا دەستبەرداری نازناوە شاهانەییەکەی بوو لە کارە بازرگانییەکانی و ئەو کارانەی کە تایبەتن و پەیوەندیی بە کۆشکی شاهانەوە نییە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی نەواعم، لە ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی شاهانەدا هاتووە، مارتا لویز شازادەی نەرویج بۆ کارە تایبەتییەکانی ژیانی دەستبەرداری نازناوە شاهانەییەکەی دەبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو بڕیارەی شازادە دوای ئەوە هات کە ڕووبەڕووی چەندین گرفت و ڕەخنەی توند بوەوە، بەوەی نازناوەکەی بەکاردەهێنێت بۆ چەندین کۆبوونەوەی لە دانیمارک و نەرویج، کە لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا دوریک ڤیریت کردوویەتی.

هەروەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مارتای شازادە نازناوە شاهانەییەکەی بەکارناهێنێت تەنها لەکاتێکدا نەبێت کە وێنای کۆشکی پاشایەتی بکات و ئەرکە شاهانەییەکانی بە شێوەی فەرمی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات جێبەجێ بکات، جگە لەوە تەنها کەسێکی ئاساییە بە ناوی "مارتا لویز."

ئەم بڕیارەی شازادە نەرویجییەکە دوای ئەوە هات کە پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵ دیریک ڤیریت بەستووە و، لەگەڵیدا بۆ چەند شوێنێک گەشتیکردووە، بۆئەوەی کاتێکی خۆش پێکەوە بەسەرببەن.

The self-proclaimed spiritual leader recently held a workshop in London where he encouraged the 'negative spirits' to leave the bodies of participants

The couple are believed to have bonded over their spiritual beliefs (pictured here during a visit to a television show in Oslo)

The spiritual leader and the royal smiled at one another as they sped off from their evening at the trendy venue in Marylebone

ئ.ل