پەیکەری "ئافرەتێک لە تەنیای"ی شکێنرا

2019-08-17

5462 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پەیکەری "ئافرەتێک لە تەنیایی" کە پەیکەرساز بەیان مانی دروستیکردووە و لە نزیک تونێلی دەربەندیخان دانرابوو، شکێنرا.

بەیان مانی دەربارەی شکاندنی پەیکەرەکە نوسیوویەتی، پێش چەند ساڵێک پەیکەرێکی لەسەر خەرجیی خۆی دروستکردووە بە ناوی "ئافرەتێک لە تەنیایی"، بە ئاگاداری شارەوانی و قائیمقامی دەربەندیخان لە نزیک تونێلەکەی دەربەندیخان دایناوە، بەڵام پەیکەرەکە شکێنراوە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە، لە رێگەی ئەندام پەرلەمانێکەوە پێی راگەیەندراوە کە پەیکەرەکەی شکێنراوە.

مانی دەڵێت، "ئاخر پەیکەری ئافرەتێک لە تەنیایی بۆ دەشکێنن؟ خۆ ئەو نەوتی نەدزیوە؟ شارەکانی نەفرۆشتووە؟ خۆ پەیکەرەکە موچەی چەند ساڵی نەدزیون؟ ڕۆژنامەنووسی نەکوشتووە؟ وەکو بەعسییەکان مزگەوتیان نەڕوخاند؟"

لە درێژەی نوسینەکەیدا مانی نووسیوویەتی، "ئەو پەیکەرە هێمای ئافرەتێکە لە تەنیایی، چۆن دڵت هات هێمای ئافرەت بشکێنیت؟ ئەمەت کرد.. بەڵام هەرگیز نەکەی دڵی ئافرەت بشکێنی."

پەیکەری "ئافرەتێک لە تەنیایی" چەند ساڵێک پێش ئێستا لەسەر دەستی پەیکەرساز بەیان مانی دروستکراوە و، لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان دانراوە.

No photo description available.

Image may contain: people standing and outdoor

Image may contain: people standing, outdoor and nature

ئ.ل