بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی گواستنەوەی تەرمی ٥٨ حاجی لە مەککە

2019-08-17

23552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتە ڤیدیۆی گواستنەوەی تەرمی ٥٨ حاجی لە حەرەمی مەککەی پیرۆز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە خێرایی بڵاوبووەتەوە، تێیدا تەواوی حاجییە مردووەکان پۆشاکی حەجیان لەبەردایە.

ماڵپەڕی سەبق نوسیوویەتی، ئێوارەی هەینی کۆتایی بە مەراسیمی حەج هاتووە لە مەککەی پیرۆز، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک حاجی چ بەهۆی نەخۆشی یان تەمەن یان هەر هۆکارێکی ترەوە بێت، لەکاتی بەجێهێنانی مەراسیمی حەجدا گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش گرتە ڤیدیۆی تەرمی ٥٨ حاجی بڵاوبووەتەوە، کە چۆن لاشەکانیان بە پۆشاکی حەجەوە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی دیاریکراو.

ئ.ل