زانایان هۆکاری تەشەنەکردنی شێرپەنجەیان ئاشکراکرد

2019-08-17

10717 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایانی زانکۆی بریستۆڵ لە بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، کێشی زیاد و قەڵەوی دوو لە مەترسیدارترین هۆکارەکانی توشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجەن.

ماڵپەڕی MedicalXpress نوسیوویەتی، توێژەران توانیوویانە چالاکییە بۆماوەییەکان و پەیوەندیی بە گرێ شێرپەنجەییەکانەوە دیاریبکەن، بەمەش هۆکاری سەرەکییان بۆ قەڵەوی گەڕاندووەتەوە.

توێژەران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی نمونەی بۆماوەی کۆمەڵێک خەڵکیان وەرگرتووە، دواتر لێکۆڵینەوەیان لە هۆکارەکانی گەشەکردنی ئەو جۆرە نەخۆشییە کردووە، لە کۆتاییشدا هۆکار و دەرەنجامەکانیان خستووەتەڕوو.

توێژەران لە توێژینەوەکانیاندا توانییان پەیوەندیی نێوان کێشی جەستە و باڵا دیاریبکەن، کە هۆکاری مەترسیداری توشبوون بە نەخۆشییەکەیە، ئەویش دوای لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکارە بۆماوەییەکان و جۆرەکانی گرێ شێرپەنجەییەکان.

بەپێی راپۆرتی توێژینەوەکە دەرکەوتووە، %٦ی هەموو جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە لە دوو شاردا بڵاوبوونەتەوە، کە هۆکارەکەی قەڵەوی و کێشی زیادەی لەش بووە، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکەش کێشی زیاد و قەڵەوی لە دوو گەورەترین هۆکارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەن و ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نەخۆشییە.

Image result for ‫سبب يساهم في تطور السرطان يمكن إزالته‬‎

ئ.ل