ئەو بورجانەی یەکەم خۆشەویستیان لەیاد ناکەن

2019-08-17

75130 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک کەس لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیانیاندا خۆشەویستیی دەکەن، بەڵام زۆر کەس خۆشەویستییەکە بە توند دەگرن، بەجۆرێک بە یەکەم خۆشەویستی ژیانیان وەسف دەکەن و ناتوانن لەیادی بکەن، کەسایەتی بورجەکانیش بەشێکیان ناتوانن خۆشەویستی یەکەمیان لەیاد بکەن.

ماڵپەڕی فۆشیا نوسیوویەتی، لەکاتی کۆتای هاتنی پەیوەندیی سۆزداریی هەندێک لە کەسایەتی بورجەکان ناتوانن بە تێپەڕبوونی کات ئەو کەسە لەیاد بکەن کە خۆشییان ویستووە و بە یەکەم خۆشەویستی ژیانیان وەسفی دەکەن، ئەوانیش:

گا

بە سروشتیی کەسانێکی وەفادار و ڕۆمانسین، بیرەوەرییەکانی یەکەم خۆشەویستیان ناتوانن لەیاد بکەن، تەنانەت ناشتوانن جێگرەوەی بۆ بدۆزنەوە یان ناتوانن بریار لەسەر کەسی تر بدەن و پەیوەندی نوێ دروست بکەن، یاخود هیچ کەسێک وەکو یەکەم خۆشەویستیان نابیننەوە.

قرژاڵ

بەشێوەیەکی گشتی بە چاوێکی ڕۆمانسییەوە لە بابەتەکە دەڕوانن، خۆشەویستی یەکەم بە شتێکی جوان و تایبەتی دەزانن ناتوانن بەراوردی بکەن بە هیچ پەیوەندییەکی دواترەوە، تەنانەت پەیوەندییەکانی دواتر چەندە بەهێزیش بێت هەمیشە یەکەمیان لەیاد دەبێت، وابەستەن بە هەست و سۆزی یەکەمەوە، پێیان وایە یەکەم خۆشەویستییان هەستی ڕاستی بووە.

شێر

لەپەیوەندیی یەکەمدا خۆشەویستییەکی قوڵ دەبێت، یەکەم تاقیکردنەوەی کاریگەر و هەستیار دەبێت لە ژیانیاندا، تەنانەت ئەگەر کات زۆر تێپەڕێت و پەیوەندی تر دروست بکەن خۆشەویستی یەکەم لەیاد ناکەن، بەراوردی دەکات بە هەموو پەیوەندییەکانی دواتری.

دووپشک

ئەگەرچی وا خۆیان دەرناخەن، بەڵام زۆر ڕۆمانسی و بەسۆزن، حەز بە ئاڵوگۆڕی هەستی خۆشەویستی دەکەن، ئەمە لەکاتێکدا ئەم جۆرە هەستانە لە هەموو پەیوەندییەکی سۆزداریدا هەیە، بەڵام کەسانی بورجی دووپشک پێیان وایە خۆشەویستی یەکەم بۆ هەمیشە لە ژیانیاندا دەمێنێتەوە و لەیادی ناکەن.

نەهەنگ

زۆر ڕۆمانسین و هەستی هونەری بەرزییان هەیە، دەربارەی گۆرانی و مۆسیقا هەموو ئەو بابەتانەیان لەیاد دەبێت کە پەیوەندی بە خۆشەویستی یەکەمەوە هەیە، هەست بە سۆز و خۆشەویستی زۆردەکەن و بۆ یەکەم خۆشەویستییان لە هەر کاتێکدا باس بکرێت یان یادیان بێتەوە دڵیان دەست بە لێدانی دەکاتەوە وەکو یەکەمجاری پێشوویان.

Image result for ‫أبراج لا تنسى حبها الأول.. هل انت من بينها؟‬‎

ئ.ل