ڤیدیۆ.. ساتی گیربوونی دەستی منداڵێک بە قادرمەی کارەباییەوە

2019-08-17

22768 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ئاسایش لە یەکێک لە مۆڵەکانی ناوەڕاستی چین دەستی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵیان ڕزگارکرد، کە بە قادرمەی کارەباییەوە گیربووبوو.

روسیا تودەی گرتە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە، کە لە کامێرای چاودێریی مۆڵەکەوە تۆمارکراوە، تێیدا منداڵێک لەوکاتەی لەگەڵ دایکیدا بە قادرمەی کارەبایی سەردەکەون بۆ نهۆمێکی تری مۆڵەکە، دەستی خستووەتە سەر لێواری قادرمەکە، بەهۆی بەرنەدانی دەستی لە لێواری قادرمەکە دەستی گیر دەبێت.

پیاوانی ئاسایشی شوێنەکە توانییان لە ماوەی ١٠ خولەکدا دەستی منداڵەکە رزگاربکەن، منداڵەکە تەنها چەند ڕوشاوی و برینێکی سووک بەر دەستی کەوتبوو.

ئ.ل