کاتی لەدایکبوونەکەت داهاتووی لایەنی سۆزداریی و توانای وەچەخستنەوەت دیاریدەکات

2019-07-19

30912 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نوێترین توێژینەوە پەیوەندی نێوان کاتی لەدایکبوون و کاریگەریی لەسەر چانسی خۆشەویستی و منداڵ خستنەوە لە داهاتوودا خستووەتە ڕوو.

توێژینەوەکە پشتیی بە بەڵگەی زانیاریی چوار ملیۆن کەس بەستووە کە پێش وادەی خۆیان  لەدایکبوون، توێژەران لە زانکۆی وارویکی بەریتانیا کردوویانە، دەریانخستووە ئەو کەسانەی کە زووتر لەکاتی خۆیان واتە پێشوەختە لەدایک دەبن چانسی چوونە نێو پەیوەندی سۆزداریییان بە ڕێژەی لە سەدا %٢٨ کەمترە لە چاو کەسانیتر کە لە کاتی خۆیاندا لەدایک دەبن.

توێژینەوەکە خولی جاما نێتوۆرک بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە ئەو کەسانەی پێش کاتی لەدایکبوونیان واتە لە هەفتەی ٣٧ی دووگیانییدا لەدایک دەبن لە داهاتوودا چانسی خستنەوەی وەچە بە رێژە لە %٢٢ کەمترە لە چاو کەسانیتر، لەگەڵ ئەوەشدا چانسی چوونە نێو ژیانی سێکسی دوو بۆ سێ جار لەو کەسانە کەمترە کە لەکاتی خۆیاندا لەدایکبوون.

بۆ ئەو کەسانەشی کە لە هەفتەی ٢٨دا لەسکی دایکیاندابوون لەو ماوەدا لەدایکبوون چانسی دروستکردنی پەیوەندی سۆزداریی و پێکهێنانی خێزان زۆر کەمە.

لەهەمان کاتدا توێژەران دەریانخستووە ئەنجامی توێژینەوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە توانای پەیوەندی سۆزداری یان پەیوەندیی هاوڕێیەتییەوە نییە.

Image result for ‫موعد ولادتك يحدد مستقبلك العاطفي والقدرة على الإنجاب!‬‎

ئ.ل