ئەیوب عەلی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

2019-07-19

6318 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەیوب عەلی سەرقاڵی کلیپکردنی بەرهەمێکی نوێیەتی و وابریارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویبکاتەوە.

ئەیوب عەلی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەری خۆی کردووە، هەروەک دەردەکەوێت سەرقاڵی تۆماکردنی گۆرانییەکە بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ.

ئەیوب هیچ زانیارییەکی دەربارەی بەرهەمە نوێکەی نەخستووەتە ڕوو لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە گۆرانییەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی:

گشت نامەکانت ھەر لەلام ماون

ھیچ نەشێواون

یادگارییەکانت ھەر زیندوو ماون

لەیاد نەکراون

ئەوەی گۆڕاوە، ئەوەی شێواوە

ڕوخساری منە، بە دەست دونیاوە

ئەیوب عەلی، لە ساڵی ١٩٧٤ لە سلێمانی لەدایکبووە، ساڵانێکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدینە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە و چەند ئەلبومێکی جیاوازی بڵاوکردووەتەوە.

ئ.ل