راستیی جیابوونەوەی شاجوانی روسیا و پادشاکەی مالیزیا ئاشکراکرا

2019-07-19

18748 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پارێزەری شاجوانی پێشووی مۆسکۆ، یفغینی تارلو رەتیکردەوە کە ئۆکسانا فۆیفودینا لە پادشای پێشووی مالیزیا جیابووبێتەوە.

ئەم پارێزەرە بە ماڵپەری "ئیزڤێستیا"ی روسی راگەیاندووە، هیچ داواکارییەك لە دادگا نییە بۆ جیابوونەوەی فۆیفودینا لە محەمەدی پێنجەم پادشای مالیزیا، هەواڵی جیابوونەوەیان دەکرێت هەوڵی ناحەزانەی کەسێك بێت.

وتیشی: کەسانێکی زۆر هەن کە ئیرەیی بە هاوسەرگیریی شاجوان و پادشا دەبەن، ئەوان هاوسەرگیرییەکی سەرسوڕهێنەر و ئاهەنگێکی جوان و منداڵێکی دڵڕفێنیان هەیە.

پارێزەکەی ئەوەشی وت، شاجوانی پێشووی مۆسکۆ هیچ پەیوەندییەکی پێوە نەکردووە بۆ کردنەوەی کەیسی جیابوونەوە، تەنانەت پرسیاری ئەرك و مافەکانی کوڕەکەشی نەکردووە لە مالیزیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکسانا فۆیفودینا لە ٢١ی ئایار منداڵێکی لە مۆسکۆ بووە و تەندروستیی منداڵەکە زۆر باشە، ئۆکسانا نایەوێت لەهیچ بۆنەیەکی میدیاییدا بەشداریپێبکات.

ئەمەش دوابەدوای ئەوەهات کە ماڵپەڕی "نیو سترەیتس تایمز" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو دوو هاوسەرە لە دادگای سەنگافوورە داوای جیابوونەوەیان تۆمارکردووە و رێکارە پێویستییەکان گیراونەتە بەر.

هەروەها ئۆکسانا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا لەگەڵ محەمەدی پێنجەمی هاوسەریی دەرکوتووە کە سەمادەکەن و لەبارەی ڤیدیۆکەوە وتوویەتی: گرنگیی پێدەدەم، بەدڵنیاییەوە، دەمەوێت خانمی ناو ژیانی بم، دەمەوێت تامردن لەگەڵیدا بژیم.