چۆن دەزانیت دەرمانێک خراپ بووە؟

2019-07-19

4810 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک دەرمان بەهۆی خراپی بارکردنیەوە یان هەڵگرتنیەوە یاخود بەهۆی پلەی گەرمییەوە بێت بەتایبەت لە وەرزی هاویندا پێش کاتی بەسەرچوونی خراپ دەبێت.

 ئەگەری هەیە بەهۆی ماوەی بەسەرنەچوونی کاتی بەکارهێنانەکەیەوە هەست بە تێکچوونی دەرمان نەکرێت بەڵام بوونی کۆمەڵێک نیشانە دەریدەخات دەرمانەکە خراپ بووە و  بۆ بەکارهێنان نەگونجاوە ورەنگە لەبری سود زیان بە تەندروستیی بگەیەنێت.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەڵمانی بۆ دەرمان تایبەت بە بەشی دەرمانسازی لە ویلایەتی هیسن ئاشکرایانکردووە، پلەی گەرمی وەرزەکان زیان بە پێکهاتەی دەرمان دەگەیەنێت و بۆ بەکارهێنان نەگونجاو دەبێت ئاماژەی بەو گۆڕانکارییانە کردووە کە دەریدەخەن دەرمانەکە خراپ بووە، ئەوانیش:

- گۆڕانی شێوە و بۆن و ڕەنگی دەرمانەکە

- ئەو دەرمانانەی لە شێوەی حەپدان درز و قڵیشیان تێدا دروست بووە

- ئاوسانی بەرگەکەی یان تەڵخبوون و بوونی خڵتە لەبنی دەرمانە شلەکاندا وەکو شروب

بەپێی ژوری دەرمانەکانی ئەڵمانیا پێویستە لەکاتی بوونی ئەو نیشانانە لە هەرچی دەرمانێکدا فڕێبدرێن، ئاماژە بەوەشکراوە گرنگە دەرمان لە شوێنێکی وشکدا هەڵبگیرێت و پلەی گەرمی لە ژێر ٢٥ پلە خوار سفرەوە بێت.

Related image

ئ.ل