دۆزینەوەی چەند کەرەستەیەك لە گەدەی پیاوێکدا پزیشکانی شۆكکرد

2019-07-19

17181 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ستافێکی پزیشکی لە هیندستان ٣٣ پارچە ئاسنیان لە گەدەی کوڕێکدا دەرهێنا کە کەرەستەی ریشتاشین و چەقۆ و پلایسی بچوکی تێدابووە.

ماڵپەڕی میرەری بەریتانی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، یوگیش ساکور پاش ئەوەی تووشی ئازارێکی زۆر بووە لە سکیدا و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە لە تیشکی سیتیدا بیندراوە کە جگە لە چەندین پارچە ئاسن پلاستیکیش لە سکیدا بووە.

دایکی یوگیش بە ستافە پزیشکییەکەی راگەیاندووە کە کوڕەکەی هەرجارە و شتێکی دەبرد و دەیخوارد بەڵام تووشی سەرسوڕمان بووین و نەمانزانیوە کە دەتوانێت ئەم شتە مەترسیدارانەش قوتبدات.

Yogesh Thakur, 30, was admitted to hospital on July 14 after he complained of severe stomach pain. Two days later, doctors extracted all the items and Mr Thakur, picutred after surgery, is now recovering and will receive psychiatric help

پزیشکان پاش ئەوەی نەشتەرگەرییان بۆ گەدەی ساکور کردووە بینیویانە کە ئەو تەنە و کەرەستە تیژانە لە گەدەیدا هەیە.

پزیشکان پێیانوایە کە ئەم پیاوە کێشەی تێكچوونی ئارەزووی خواردنی هەیە، کە ئەمە جۆرە نەخۆشییەکە وادەکات نەخۆشەکە ئارەزووی خواردنی شتی تیژ بکات.

هەروەها کێشەی تێكچوونی حاڵەتی مێشکی هەبووە و بەگشتی گۆڕانکاریی روویداوە لە ئەرکەکانی مێشکیی و بیرکردنەوەیدا.

ئەو  پزیشکە پسپۆڕەی کە نەشتەرگەرییەکەی بۆکردووە ئاماژەی بەوەکردووە، شۆكبووە کە بینینی ئەو هەموو ئاسن و پلاستیکە لە گەدە و هەناوی ئەو پیاوەدا، وتوویەتی کە پاش چاکبوونەوەی چارەسەری دەروونیشی بۆ دادەنرێت.

Doctors in India have removed 33 objects, including razors and knives, from the stomach of a man. Pictured, the objects lined up

Mr Thakur's mother, Kusma Thakur, told doctors her son would 'grab anything and eat it', leading them to conduct x-rays (pictured) which revealed the objects inside his stomach

ژ.ن