ئەنجامی یەکەمین فێستیڤاڵی دەقی شانۆی کوردی رادەگەیەنرێت

2019-07-19

1593 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنجامی یەکەمین فێستیڤاڵی دەقی شانۆی کوردی لە شاری سلێمانی رادەگەیەنرێت و باشترین دەقی شانۆی کوردی ئاشكرادەکرێت.

زەریا سامی ئەندامی ناوەندی شانۆی تاڤ، لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی بەیانیت باش کوردستان لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، ئاماژەی بەوەکرد سبەینێ شەممە ٢٠ی تەمووزی ٢٠١٩ ئەنجامی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی دەقی شانۆی کوردی رادەگەیەنرێت، کە چەند مانگێکە بەبەشداریی چەندین دەقی شانۆیی کاری بۆکراوە، لە ئێستادا لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە سێ باشترین دەقی شانۆی کوردی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە هەڵبژێردراون.

لەبارەی لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەقەکانەوە زەریا ئەوەی خستەڕوو کە لیژنەکانی هەڵسەنگاندن هەموویان کوردن هەندێک لەناو هەرێم و هەندێکیشیان لەدەرەوەن، لیژنەکە لەدەرەوە ناوەندی شانۆی تاڤن، خۆیان سەربەست بوون لە هەڵبژاردنی باشترین دەق، ئەو دەقانەی هەڵبژێردراون باشترین دەقی شانۆی کوردی نین، بەڵکو لەچوارچێوەی دەقە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکەدا باشترین بوون.

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ ناوەندی شانۆی تاڤ فێستیڤاڵی زێڕین بۆ باشترین دەقی شانۆی کوردی راگەیاندن، بڕیارە سبەینێ شەممە ٢٠ی تەمووزی ٢٠١٩ کاتژمێر حەوتی ئێوارە لە سینەما سالم لە سلێمانی، ناوەندی شانۆی تاڤ و کۆمپانیای مەستی فلم، یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتیی سلێمانی بگەیەنن.