بەهۆی قژی دەستکردەوە گەشتی شەمەندەفەرێک دواکەوت

2019-07-19

3572 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەمەندەفەرێکی وێستگەی میترۆ لە بەریتانیا نەیتوانی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بڕوات بەهۆی گیربوونی قژی دەستکردی سەرنشینێکەوە بە دەرگای شەمەندەفەرەکەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، قژی دەستکردی سەرنشینێک لەکاتی داخستنی دەرگای شەمەندەفەرەکەدا گیربووە، بەو هۆیەشەوە شەمەندەفەرەکە لە وێستگەی هارۆ یاند ویدڵستۆنەوە لە شاری بلیچی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕۆشتنی دواکەوتووە.

لەو کاتەدا دەستەی کارمەندانی شەمەندەفەرەکە گوێیان لە هاواری سەرنشینێک بووە کە داوایکردووە شەمەندەفەرەکە نەڕوات، چونکە قژی یەکێک لە سەرنشینەکان بە دەرگاکەوە گیربووبوو.

بەرپرسی کۆمپانیای شەمەندەفەرەکان لە لەندەن رایگەیاند، دواکەوتنی کاتی ڕۆیشتنی شەمەندەفەرەکە نزیکەی دوو خولەکی پێچووە، چونکە سەلامەتیی سەرنشینەکە پێش هەموو شتێک بووە.

ئ.ل