کارتی بانگهێشتنامەی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بووەتە جێگەی سەرنجی میوانەکانی

2019-07-18

33235 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارتێکی بانگهێشتنامەی ئاهەنگی هاوسەرگیری بووە جێگای سەرنجی میوانەکان، کە لە دوو پارچە کارت پێکهاتووە و کۆمەڵێک مەرجی نامۆی تێدایە کە دەبێت ئەو کەسانەی دێنە ئاهەنگەکەوە جێبەجێی بکەن.

ماڵپەڕی رائیج لە بابەتێکدا وێنەی کارتی هاوسەرگیرییەکی بڵاوکردووەتەوە، کە لە دوو کارت پیکدێت و کۆمەڵێک مەرجی تێدا نوسراوە کە پێویستە لەسەر میوانەکانی ئاهەنگەکە مەرجەکان جێبەجێ بکەن، بە پێچەوانەوە ڕێگە نادەن بێتە ئاهەنگەکەوە.

یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە کە نابێت میوانانی ئاهەنگەکە پۆشاکی ڕەنگ پەمەیی کاڵ و برۆنزی بپۆشن، بەڵام ڕێگەپێدراوە ڕەنگی پۆشاکەکانیان سپی بێت.

دعوة زفاف من ورقتين... والشروط صارمة وغريبة!​​​​​​​ (صورة)

هەروەها لە کارتەکەدا نوسراوە، "پێویستە پێش هاتن بۆ ئاهەنگەکە نانت خواردبێت، چونکە هیچ جۆرە خواردنێک لە ئاهەنگەکەدا نابێت تەنها چوار جۆر بسکویت نەبێت، کە بە تامی زەنجەفیل و شوکولاتە و مێوژ ڕازێنراوەتەوە و ئامادەکراوە."

لەسەر ئەو میوانانەی کە کارتەکەیان بۆ هاتووە پێویستە کە وەڵامی کارتەکە بدەنەوە لە ڕێگەی ئیمەیڵێکەوە، کە لە کارتەکەدا نوسراوە، ئەگەر ئەو کارە نەکرێت ئەوا هیچ کورسییەک نابێت بۆ میوانەکە و لە ئاهەنگەکەدا پێشوازیی لێ ناکرێت و دەبێت بچێتە دەرەوە.

ئ.ل