ڤیدیۆ.. سەگێک دەروونی خاوەنەکەی ئارام دەکاتەوە

2019-07-18

7890 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەگێک لە دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر هاوشێوەی مرۆڤ کاردانەوەی هەبووە کاتێک خاوەنەکەی باری دەروونیی تێکچووە.

ماڵپەڕی فۆکسنیوزی ئەمریکی ئاماژەی بە ئافرەتێک کردووە، کە دانیشتووی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکایە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەرکەوتووە لە ماڵەکەی خۆیدا بە هەردوو دەستی دەموچاوی داپۆشیوە بۆ پێشەوە و دواوە دەڕوات و دیارە کە باری دەروونیی ناجێگیرە.

لە ڤیدیۆکەدا دیارە، سەگەکەی لەناکاودا بە هانایەوە دێت و باوەشی پیادا دەکات و دەست دەکات بە بازدان، دوای ئەوەش کاتێک خاوەنەکەی ئارام دەبێتەوە، دادەنیشێت یاری لەگەڵ سەگەکەیدا دەکات.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئافرەتەکە تووشی حاڵەتێکی دەروونی بووە کە بە "تۆقینی دەروونی" ناسراوە کە هەستێکی لەناکاوی ترسێکی زۆرە و لە هەندێک حاڵەتدا نیشانەی جەستەی دەبێت وەکو ئارەقکردنەوە، گۆڕانکاریی نائاسایی لە ترپەی دڵدا و لەرزینی بەردەوام.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەگ بە تایبەتی ڕاهێنانیان پێدەکرێت بۆ ئەوەی لە ڕووی دەروونییەوە یارمەتی ئەو کەسانە بدەن کە نەخۆشیی دەروونیی وەهایان لەگەڵدایە، لەبەرئەوەی سەگ توانای ئەوەیان هەیە نیشانەکانی ئەو حاڵەتە دەروونییە لە خاوەنەکانیاندا پێش ئەوەی ڕووبدات هەستی پێبکەن.

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە:

ز.ن