کیم جۆن ئون چۆن ئۆتۆمبێلە مێرسیدسەکانی دەستکەوت؟

2019-07-18

26218 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەزگای هەواڵگری ئەمریکا نهێنی دەستکەوتنی دوو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوری ئاشکرا کرد.

 لە بابەتێکدا ماڵپەری سی ئێن ئێنی ئەمریکی شێوازی دەستکەوتنی ئۆتۆمبێلەکانی کیم جۆنگ ئونی خستووەتەڕوو ئاماژەی بەوەکردووە، لە ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، دوو ئۆتۆمبێلی مێرسیدس مایباخ S600ی گولەنەبڕ لە بەندەری ڕۆتەردامی وڵاتی هۆڵەنداوە گەشتێکی چەند مانگەیان دەستپێکرد، بەپێ ڕاپۆرتێکی دەزگای واشینتۆن بۆ بەرگری پێشکەوتوو (C4ADS)، دوای وەستاندنیان لە چین، ژاپۆن، کۆریای باشور، ڕووسیا، ئەم دوو ئۆتۆمبێلە کە هەریەکەیان نرخی پێنج سەد هەزار دۆلاربوو 500,000$ ، بەڵام زانیارییەکان سەرەتا بەوشێوەیە بوون کە بە هێڵی ئاسمانی گەشتیان کردووە و تا پیۆنگ یانگ پایتەختی کۆریای باکور کە لەوێدا تەنها یەک کڕیار هەیە ئارەزووی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە دەکات.

The exterior of a Mercedes-Maybach S 600 Guard.

بەهۆی فراوانکردنی چەکی ناوەکی ئەو وڵاتەوە سزاکانی نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆسەر پیۆنگ یانگ دەستی پێکرد، لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکی و ئەوروپییەکانەوە ڕێ لە فرۆشتنی کەلوپەلی شاهانە بەو وڵاتە گیرا.

ناوەندی لێکۆڵینەوە پێشکەوتووەکانی واشنتۆن ئەوەی ئاشکراکردووە لەساڵی ٢٠١٥ تاکو ٢٠١٧ کۆریای باکور نزیکەی ١٩١ ملیۆن دۆلاری لە کڕینی کەلوپەلی شاهانە و خۆشگوزەرانیدا بەکارهێناوە، سەرچاوەی ئەم هەواڵە لە ڕاپۆرتی ( تا ٩٠ وڵات)ی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا پیۆنگ یانگ هەموو کارەکانی بە نهێنی ئەنجامداوە.

 بێنز مایباخ S600   ئۆتۆمبێلێکی شاهانەیە و کوشنەکانی لە چەرمێکی تایبەت دروستکراون و گولەنەبڕە پارێزگاریی لە سەرنشینەکانی دەکات، ناوپۆشی ئۆتۆمبێلەکە لە کانزای ستیل دروستکراوە و دژە چەک و دژە تەقینەوەیە، زۆرجار کیم جۆن ئون لەکاتی شۆفێریکردندا لەناو لیمۆزین مێرسیدس پوڵمنی گولەنەبڕدا بینراوە، نرخەکەی یەک ملیۆن دۆلارە، ئەم ئۆتۆمبێلە بۆیەکەمجار لە یەکەم دیداری کیم جون ئون لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشور لەساڵی ڕابردوودا بینراوە.

North Korean leader Kim Jong Un steps out of a vehicle for a ceremony upon his departure from Russia, outside the railway station in the far-eastern Russian port city of Vladivostok on April 26. This does not appear to be one of the two vehicles discussed in the C4ADS report.

دایمڵەر، ئەو کۆمپانیایەی کە خاوەنی مێرسیدس بێنزە بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند "هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی کەچۆن ئەو ئۆتۆمبێلانە گەیەنراون و لەکوێوە هاتوون، کۆمپانیاکەمان بۆماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵە هیچ جۆرە مامەڵەیەکی لەگەڵ کۆریای باکوردا نەبووە، ئێمەش پشتگیری لە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەکەین بۆ سەپاندنی سزا ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە، بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی ئامێرەکانمان بۆ کۆریای باکور و هەموو کونسوڵخانەکانی لە سەرجەم جیهاندا، دایمڵەر پرۆسێسێکی کۆنترۆڵکردنی بەهێزی دروستکردووە کە دەسەڵاتی هەیە بەسەر کۆنتڕۆڵکردنی هەناردەکردندا، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان لە لایەنی سێیەم لە دەرەوی کۆنتڕۆڵ و لێپرسراویەتی ئێمەدایە، ئێمە هەمیشە پشکنین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەین کە لە میدیاکانەوە دەردەکەون، هەرچەندە بەبێ ژمارە-ناسینەوەی ئۆتۆمبێلەکان زۆر قورسە، دەزگای بەرگریی پێشکەوتووی واشنتۆن زانیاری هەیە لەسەر هاوردەکردنی ٨٠٣ ئۆتۆمبێلی شاهانە لە کۆریادا لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٧ دا کە زۆربەیان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی ڕووسیاوە بەدەست هاتوون.

The interior of a Mercedes-Maybach S 600 Guard.

لوکاس کیۆ و تیمەکەی لە دەزگا هەواڵگرییەکەی ئەمریکا دوای هەشت مانگ لێکۆڵینەوە لەچۆنێتی بەدەستهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلانە لەلایەن کیم جۆن ئونەوە، توانیان لێکۆڵینەوە لە ڕیکۆردەکانی کڕیار، زانیارییەکانی ناردن بە کەشتییەکان، پسوڵەی گەیشتن و چۆنێتی ناردنی لە ڕۆتەردامەوە بۆ پیۆنگ یانگ بکەن.

ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لە ئۆساکای ژاپۆنەوە بەرەو بورسان لە کۆریای باشور و پاشان بە کەشتی DN5505  وە گوازراونەتەوە، لێرەدا گەشتەکە تەماویی دەبێت کاتێک لە زانیارییەکاندا کەشتییەکە بەرەو شاری نیکۆدکە لە ڕوسیا گەشتی کردوە و سیستمی ڕیکۆردی زانیارییەکانی کەشتیەکە وەستاوە لە ١ تا ١٩ ی ئۆکتۆبەر، ئەمە تەکتیکێکە لەلایەن کەشتییەکانەوە بەکاردێت کاتێک دەڕۆن بەرەو قوڵایی دەریا و بە شکاندنی ئاسا هەژماردەکرێت.

The rear exterior of a Mercedes-Maybach S 600 Guard.

کاتێک ئاماژەی شوێنی کەشتییەکە کەوتەوەکار لەهەمان شوێنی ونبوونیدا بوو لە ٢ی تشرینی دووەمدا، بەڵام ئەمجارە بە ئاڕاستەیەکی پێچەوانەو بەرەو بووسان لەکۆریای باشوور، ئەمجارەیان ڕیکۆردی کەشتییەکە بەپێی پسوڵەی گومرک لە کۆریای باشور هەڵگری بەردی خەڵوزی ئینتراسێت بووە  لە نیکۆدکەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو بارە نەبوو لە شاری نیکۆدکە ی ڕووسیا.

تیمی سی ئێن ئێن گەیشتنە بەندەری نیکۆدکە بۆ وەرگرتنی ڕاپۆرتەکە لە لێپرسراوانی بەندەرەکە، بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەکە لە حەوتی تشرینی دووەمدا دووڕۆژ دوای گەیشتنی کەشتییەکە سێ فڕۆکەی llyushin-76  کە لەلایەن کۆمپانیاکانی کۆریای باکورەوە دروستکراون  لە پیۆنگ یانگەوە گەشتیان کردووە بۆ بەندەری ڤلادیڤۆستۆک لە ڕوسیا، ئەم فڕۆکانە زیاتر بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی لەلایەن کۆریاوە بەکاردەهاتن و پێشتر بەدەگمەن لە ڤلادیڤۆستۆک بینراون، کونسوڵخانەی کۆریای باکور لە ڕوسیا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی گەشتنی فڕۆکەکان بۆ ڤلادیڤۆستۆک نەخستەڕوو، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە دەربارەی گەشتی فڕۆکەکان و کەشتی DN5505 بەرەو ڕوسیا، بەڵام فڕۆکە بارهەڵگرەکان کەپێشتر ئۆتۆمبێلە لیمۆزینە گولەنەبڕەکانی گواستۆتەوە دەکرێت ئەم ئۆتۆمبێلانەی مێرسیدسیان گواستبێتەوە، هەرچەندە لێکۆڵینەوە لەچۆنێتی گواستنەوەی بەدەستهێنانی مێرسیدسی گولەنەبڕ گرنگتر نییە لە بابەتی گواستنەوەی خەڵووز و کەلوپەلەکانی پیشەسازی سەربازی، یاساکانی چاودێریکردن لە هەوڵدان بۆ سنوردارکردنی پیۆنگ یانگ لە بەدەستهێنانی زیاتری کەلوپەلی مەترسیدار لە بواری بەکارهێنانی سەربازی و ناوەکیدا.

A limousine belonging to North Korean leader Kim Jong Un drives away after a wreath-laying ceremony at a World War II memorial in the far-eastern Russian port of Vladivostok on April 26. This does not appear to be one of the two vehicles discussed in the C4ADS report.