تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە كۆلێرا بڵاوکردەوە

2019-07-18

3331 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تەندروستی سلێمانی چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بەپەتای كۆلێرا بڵاوکردەوە.

لەگەڵ هاتنی وەزری گەرمادا پەتای كۆلێرا بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری جیاوازەوە بڵاودەبێتە نەخۆشیەكی درمییە و بەزوویی بڵاودەبێتەوە، دیارترین نیشانەكانی بریتین لەسكچوون و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی چەند رێنماییەکی تەندروستیی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە کۆلێرا بڵاوکردووەتەوە، لە كاتی جێبەجێكردنی رێنماییەكان مرۆڤ دووردەكەوێتەوە لە مەترسی تووشبوون بەو پەتایە، پێویستە بە دەرکەوتنی نیشانەکانی هاوڵاتیان بە زووترین کات سەردانی بنکەو دەزگا تەندروستییەکان بکەن.

نیشانەکانی:

سکچوونێکی توند بەبێ ئازار کە پیسایی نەخۆش لە شێوەی ئاواد دەبێت.

نزمبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش.

هەستکردن بە تینوێتییەکی زۆر.

چرچبوونی پێستی لەش.

دڵتێکهەڵاتن

رشانەوە

سەرئێشە

ئازاری ماسولکە

رێگاکانی خۆپاراستن:

نەخواردنی ئەو بەرووبوومانەی کە بە ئاوی زێراب و پیس ئاودەدرێن.

شۆردنی دەست بە پاکی پێش ئامادەکردنی خواردن و پاش چوونە تەوالێت و پێش نانخواردن.

خواردنەوەی ئاو پاش کوڵاندن و ساردکردنەوەی.

پاککردنەوە و چاودێرییکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و تەنکی سەربان و سەرداپۆشینیان.

دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەستگێڕ و خواردنی سەردانەپۆشراو.

خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بەتەواوەتی ئامادەکراون.

کوڵاندنی ئەو میوانەی کە بۆ کوڵاندن گونجاون.

تەنها بەفری ماڵەکان بەکاربهێنن بۆ ساردکردنی ئاوی خواردنەوە، بەفری سەرشەقام و کۆڵانەکان بەکارمەهێنن، رەنگە بەئاوی پاکژ دروست نەکرابێت.