هۆشداری جیهانی لەبارەی بڕی شەکر لە خۆراکی منداڵان درا

2019-07-17

3415 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لە مەترسی بڕی ئەو شەکرەی لە خۆراکە دەستکردەکانی منداڵدا بوونی هەیە.

گروپێکی پزیشکی ئەوروپی سەربە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە نێوان مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ بۆ کانوونی دووەمی ٢٠١٨ توێژینەوەیەکیان کردووە لەسەر نزیکەی هەشت هەزار بەرهەمی خۆراکی منداڵ کە بەرهەمی زیاتر لە ٥٠٠ کۆگای فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە بوون لە نەمسا و بولگاریا و مەجەر بەرهەمهاتوون.

لە توێژینەوەکەدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر نیوەی بەرهەمی ئەو کۆگایانە کردووە، دەرکەوتووە زیاتر لە %٣٠ی کالۆری دەوڵەمەند بە شەکری تێدایە، سێ بەشی ئەو بەرهەمانە شەکری دەستکردیان تێدایە و زیاترە لە بڕی دیاریکراو.

ڕێکخراوەکە هۆشداریداوە لە مەترسی زۆری بڕی شەکر لە بەرهەمە خۆراکییەکانی منداڵ، ئەگەری بڵاوبوونەوەی قەڵەوی منداڵ و زیادبوونی کێشی لەشی لێدەکرێت کە نیوەی منداڵانی ئەوروپی بەدەستییەوە دەناڵێنن، ئەمەش لەنیوەی ساڵەکانی تەمەنیدا مەترسی تەندروستییان بۆ دروست دەکات.

Related image

ئ.ل