بەهۆی مشکەوە کۆشکی پاشایەتی بەریتانیا گروپێکی بۆ ڕاوکردنیان پێکهێناوە

2019-06-25

14761 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بوونی مشک و جرج لە چێشتخانەی کۆشکی باکینگهامی بەریتانیا بووەتە جێگەی نیگەرانی شاژنە ئیلیزابێس، بەوهۆیەوە گروپێکی تایبەتی بۆ ڕاوکردن و لەناوبردنی مشکەکان پێکهێناوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی نوسیوویەتی، کۆشکی باکینگهام کە دەکەوێتە پایتەختی بەریتانیاوە لەندەن، بەهۆی بوونی چەندین باڵەخانەی کۆن لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵی ١٧٠٣ەوە بنەماڵەی پاشایەتی لەوێدا نیشتەجێبوون، مشک و جرجی زۆر تێدایە کە شاژنە ئێلیزابێسی ناچار کردووە بۆماوەیەکی کاتی ئەو کۆشکە جێبهێڵێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە گروپێکی تایبەت بە لەناوبردنی مشک و جرجەکان پێکهێنراون، ژەهر و چەندین دەرمانی تایبەت بە لەناوبردنی مشک لە تەواوی کۆشک بەتایبەت لە چێشتخانەکە بەکارهێنراون.

ئەو گروپە کۆگاکانی خۆراکی داخستووە و پارێزگارییان لێدەکات لەپێناو ئەوەی مشک وجرجەکان خراپی نەکەن.

شارەزایانی بواری ئاژەڵ ئاشکرایدەکەن، ئەگەری هەیە ئەو بیرۆکەیە سەرکەوتوو نەبێت چونکە جۆرێک لە جرجەکانی بەریتانیا جەستەیان توانای بەرگریکردنی هەیە دژی ژەهر، بۆیە ئێستاش لەناوبردنیان کارێکی ئاسان نابێت.

ئەو جرجانە بوونەتەهۆی تێکدانی سیستمی کارەبای بەشی ڕۆژئاوای کۆشکەکە، بەجۆرێک سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لەکاتی سەردانەکەیدا نەیتوانیوە لە هۆتێلەکەدا بمێنێتەوە بەهۆی کارکردن تێیدا کە پەیوەندیی بەو ڕووداوەوە هەبووە.

بوونی مشک و جرجێکی زۆر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا تەنها شوێنە هەژار نشینەکانی نەگرتووەتەوە بەڵکو ناوچە دەوڵەمەندەکانیش وەک ناوچەی ئیتۆن سکویر ئەو جۆرە ئاژەڵەی تێدایە ئەمە لەکاتێکدا نرخی خانووی ئەو ناوچەیە دەگاتە زیاتر لە ٧٠ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

Related image

Image result for ‫الجرذان تطرد الملكة إليزابيث من قصر باكنغهام!‬‎

ئ.ل