نەخۆشێک لەکاتی نەشتەرگەرییدا بە هەڵە ئەندامێکی جەستەی دەرهێنرا

2019-06-25

13021 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یەکێک لە شارەکانی ئوسترالیا لەکاتی نەشتەرگەریدا پزیشکەکانی نەخۆشێکی توشبوو بە شێرپەنجە بە هەڵە ئەندامێکی جەستەییان دەرهێنا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی SBSی ئوسترالی، لە نەخۆشخانەیەکی گشتیی شاری نیو ساوس هەفتەی رابردوو نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێکی توشبوو بە شێرپەنجە کرا، بەڵام لە دوای پشکنین دەرکەوت بەشێکی ڕیخۆڵەی، کە تەندروستە و گرفتی نەخۆشییەکەی نەبووە، دەرهێنرا.

هەروەک ماڵپەڕەکە ئاماژەی پێ کردووە، دوای نەشتەرگەرییەکە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامەکان پزیشکەکان بۆیاندەرکەوتووە کە ئەندامێکی هەڵەیان لە جەستەی نەخۆشەکە بڕیوەتەوە و دەرهێناوە.

ویڵز براد هازار وەزیری تەندروستی لە نیو ساوس ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکە دەستەی تەندروستییان ئاگادارکردووەتەوە لە "ڕووداوێکی مەترسیدار"، ئاماژەی بەوە کردووە، لەکاتی بوونی ئەو حاڵەتانەدا لێکۆڵینەوەی ورد دەکرێت و ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی نەخۆش دەگیرێت.

ئ.ل