ئەو کەرەستانەی ماڵ هۆکارن بۆ خاوبوونەوەی وایفای

2019-06-25

64244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جگە لە هەڵبژاردنی جۆری ئینتەرنێت کە هۆکارە بۆ خاویی هێڵەکە، شوێنی دانانی مۆدیۆمی هێڵەکە و بەشێک لە کەرەستەکانی ماڵ هێڵەکە خاوتردەکەنەوە و، درەنگتر ڕەبتی مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکە دەبێت.

ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، هەندێک لە کەرەستەکانی ماڵ دەبنەهۆی خاوبوونەوەی هێڵی ئینتەرنێت، یاخود پچڕانی هێڵەکە بە کەرەستە ئەلەکترۆنییەکانەوە:

- دانانی لە شوێنێک کەرەستەی ئاسن بێت یان چواردەورەکەی ئاسن بێت، کاریگەریی لەسەر شەپۆلە کارۆموگناتیسیی هێڵەکە دەبێت و خاویدەکاتەوە، یاخود دەیپچڕێنێت.

8 Household Items That Can Make Your WiFi Work Poorly

- نزیک دیوار و خشت دانرابێت، هەندێک لە ماددەکانی دیوار کاریگەریی لەسەر خاوکردنەوەی هێڵی ئینتەرنێت دەبێت، وەکو کاشی و چیمەنتۆ و گەچ و خشت، ئەمەش بەتایبەت لەو ماڵانەدا ڕوودەدات کە دوو نهۆمە لە یەکێک لە نهۆمەکان هێڵەکە خاودەبێتەوە، باشترە لە شوێنێکی کراوە مۆدیۆمەکە دابنرێت.

8 Household Items That Can Make Your WiFi Work Poorly

- ئاوێنە: ئەو ماددەیەی کە ئاوێنەی پێ دروستدەکرێت وەکو ئامرازێکی بەرگری وایە کە ڕێگری دەکات لە شەپۆلە کارۆموگناتیسییەکانی هێڵەکان و شکانەوە دروستدەکات و، خەتەکە خاودەکاتەوە یان نامێنێت.

8 Household Items That Can Make Your WiFi Work Poorly

- ساردکەرەوە و ئامێری جل شۆردن، بەهۆی بوونی ئاو لەو ئامێرانەدا بەشێک لە شەپۆلەکان بۆ خۆی رادەکێشێت و ونیدەکات، بەمەش پەیوەندیکردنی هێڵەکە بە ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان خاودەبێتەوە.

8 Household Items That Can Make Your WiFi Work Poorly

- لەبەردەم مۆنیتەر دابنرێت، ئەو شاشانە بڕی ٢.٤ مێگاهێرتز دەچێتە ناویانەوە، کە هەر هەمان وای فایە، دەیگوازێتەوە بۆ ئامێرەکانی تر و لەبری گواستنەوەی شەپۆلەکان زانیارییەکانی مۆبایل و تەلەفۆن دەگوازێتەوە.

8 Household Items That Can Make Your WiFi Work Poorly

- مایکرۆوەیڤ، کاریگەریی لەسەر لاوازکردنی شەپۆلەکانی هێڵەکە دەبێت، باشترە لە سەروو ئەو ئامێرەوە مۆدیۆم دابنرێت.

8 Household Items That Can Make Your WiFi Work Poorly

ئ.ل