هەرێم سەڵاح نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاودەکاتەوە

2019-06-25

4235 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەرێم سەڵاح لە ئایندەیەکی نزیکدا نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی " دەمرم دەمرم " بڵاودەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی هەرێم سەڵاح وتی: دەمرم دەمرم نوێترین کاری هونەریمە کە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بڵاویدەکەمەوە، ئاوازی خۆمە و تێکستەکەی هێمن حەمید نوسیویەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، میوزیکی زانای عەبدوڵایی دایناوە و لە ستۆدیۆ پێشەوا کراوە، کاری دابەشکردنی میوزیکی زانای عەبدوڵایی و پێشەوا محەمەد کردوویانە، لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

وتیشی، " لە ئەمساڵدا نزیکی شەش بۆ حەوت گۆرانیم ئامادەیە کە کارەکانیان تەواوبوون و یەك لە دوای یەک بڵاویان دەکەمەوە".

هەرێم سەڵاح برای هونەرمەندان (هەڵبەست و هەردی)یە، سەرەتای کاری هونەریی لە ڕێگەی ژەنینی ئامێری (نەی)یەوە بووە، چەند ساڵێكیشە وەك گۆرانیبێژ دەركەوتووە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی هەیە.