نرخی ریکلامکردن لەسەر بەرزترین باڵەخانەی جیهان ئاشکراکرا

2019-06-24

6488 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گۆڤارێکی ئیماراتی لیستی ئەو نرخانەی ئاشکراکردووە کە بۆ ریکلامکردن لەسەر بورجی خەلیفە دانراون کە بەرزترین باڵەخانەیە لە جیهاندا.

بەگوێرەی گۆڤاری بەیانی ناوخۆیی ئاماژە بەوە کراوە کە نرخی نمایشێکی ریکلامێکی بە تەکنیکی HD لەسەر تەواوی بەشی پێشەوەی بورجی خەلیفە بۆ یەکجار و بۆ ماوەی سێ خولەك، دەگات بە نزیکی ٩٥ هەزار دۆلار، لە کۆتایی هەفتەدا لە کاتژمێر هەشت تا نۆی شەو.

ئەمەش واتە نرخی یەك خولەك ریکلام نزیکی ٣١.٦ هەزار دۆلارە، لەسەر بورجی خەلیفە کە بەرزاییەکەی ٨٢٨ مەتر دەبێت.

لەکاتێکدا نرخی ریکلامەکان لە رۆژەکانی دیکەی هەفتەدا بۆ ماوەی سێ خولەك دەگات بە ٦٨.٣ هەزار دۆلار.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە کە نرخی نمایشی ریکلامەکە دوو جارە و هەریەکێکیان بۆ ماوەی سێ خولەك لە هەموو رۆژەکان و لە کۆتایی هەفتەدا دەگات بە ١٣٨.٦ هەزار دۆلار.

بۆ پێنج جار نمایشیش کە هەر جارێك سێ خولەك دەبێت لە رۆژەکان و لە کۆتایی هەفتەشدا لە نێوان کاتژمێرەکانی حەوت تا ١٢ی شەو دەگات بە ٢٧٣ هەزار دۆلار.

Related image