پێشبڕکێیەك بۆ ریش درێژەکان سازدەکرێت

2019-06-24

3066 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە فەڕەنسا چالاکییەکانی پێشبڕکێیەك دەستیپێکرد کە بۆ دیاریکردنی سەیرترین ریش و سمێڵ رێكخراوە و، هەموو ساڵێك لە مانگی حوزەیراندا سازدەکرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پێشبڕکێیە کە هەموو ساڵێك سازدەکرێت لە وڵاتە جیاوازەکاندا، ئەو پیاوانەی ریشیان درێژە بەشداریی تێدا دەکەن و ڕیش و سمێڵیان بە جیاوازترین شێوە رێكدەخەن.

ئەم پێشبڕکێیە بە تەواوەتی جیاواز و دەگمەنە و سێ پاڵەوانێتیی هەیە بەم جۆرە، "ریشی شاهانەیی یان ئیمپراتۆری"، "ریشی نیوەیی"، "ریشی تەواوەتی"، کە دەبێت هەموو بەشداربووەکان ریشیان سروشتی بێت و درێژییان لە ٣٠ سانتیمەتر کەمتر نەبێت.

هەروەها هەر سێ پاڵەوانێتییەکە یەکی شەش بەشیان هەیە، کە بەشداربووەکان تێیدا کێبڕکێ دەکەن و هەوڵی بردنەوەی پلەی یەکەم دەدەن.

ژ.ن