وێنە.. رووبارێك لە ماوەی تەنها یەك ساڵدا وشکی کرد

2019-06-24

8087 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە دوو وێنەدا کە بە مانگی دەستکرد گیراون و جیاوازیی نێوانیان تەنها یەك ساڵە، تێیدا شاری شینای هیندی دەرکەوتووە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زۆرن و  پێشتر رووبارێکی پێدا رۆشتووە، بەڵام لە ماوەی یەک ساڵدا وشکی کردووە.

لەو وێنەیەدا کە لە رۆژی ١٥ی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا گیراوە، رووبارەکە بە ڕەنگێکی تۆخ دەرکەوتووە و رووبەرەکەی زۆرە، بەڵام لە ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، واتە پاش تێپەڕبوونی ساڵێکی تەواو، رووبارەکە کە بە گرنگترین سەرچاوەی ئاوی ئەو شارە دادەنرێت، وا دەردەکەوێت کە بە تەواوەتی وشكی کردبێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی نیویۆرك تایمز ئاماژە بەوە کراوە، ئەم قەیرانە تەنها ئەوەندە نەبووە، بەڵکو رووبارێکی بچووکی دیکەش دوابەدوای ئەو رووی لە وشكبوون کردووە.

دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کە پێنج ملیۆن دەبن، رۆژانە ٨٢٥ ملیۆن لیتر ئاویان بۆ دەستەبەردەکرێت بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی رۆژانەیان، لە ئیستاشدا کاربەدەستان تەنها دەتوانن %٦٠ی ئەو بڕە دابین بکەن و وا چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا کەمتریش ببێتەوە.

پلەی گەرمیی شاری شینای لە هیندستان زۆر بەرزە، هەروەها شێدارییەکەی زۆرە بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە ناوچەیەکی کەناراوییەوە، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا بەهۆی باران نەبارینەوە تووشی ئەم دۆخە بووە.

الفارق بين الصورتين عام واحد بالتمام والكمال

ژ.ن