بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پیاوێك ناچاربوو داوای لێبوردن لە دایکی بکات

2019-06-24

37248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق پڕبوون لە وێنەی دایکێکی بەساڵاچوو، کە کوڕەکەی لە ماڵەوە بە پێ خاوسی دەریکردبوو.

چالاکوانان لە فەیسبووك و تویتەر، رەخنەی زۆریان رووبەرووی ئەو پیاوە کردەوە کە دایکی لە ماڵەوە دەرکردووە، هەندێكیان داوایان لە کاربەدەستانی ئاسایش کرد کە ئەو پیاوە دەستبەسەر بکەن و سزای بدەن، هەموو وەڵامدانەوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پشتگیرییان دەربڕی بۆ ئەو ژنە بەساڵاچووە.

لەو کاتەی کە ئەم پیاوە دایکی کردبووە دەرەوەی ماڵەکەی و شتەکانی هەڵدابوویە سەر شەقامەکە، کەسێك وێنەی ئەو دیمەنەی گرتبوو، لەو کاتەدا کوڕەکە دایکی دەرکردبوو و وتبووی، "وێنەم بگرە و لە فەیسبووك بڵاویبکەرەوە، ئەمەش شتومەکەکانییەتی تۆ بیبە."

هەندێك لە شایەتحاڵەکان بە ماڵپەڕی "روسیا تودەی"یان ڕاگەیاندبوو، ئەم ژنە بەساڵاچووە چیتر لەسەر شەقامەکان نەماوەتەوە و کوڕە بچووکەکەی بردوویەتی بۆ لای خۆی."

پاش ئەوەی ڤیدیۆکە دەنگۆیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو پیاوە گەڕایەوە بۆ لای دایکی و داوای لێبوردنی لێ کرد و دەست و قاچی دایکی ماچکرد.

Image may contain: one or more people

Image may contain: one or more people

Image may contain: one or more people

ژ.ن