ئاژەڵێکی دەریایی نامۆ دۆزرایەوە

2019-06-24

12213 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دانیشتووانی ناوچەی ڤکتۆریا لە باشوری ئوسترالیا تووشی سەرسوڕمان بوون بە بینینی زیندەوەرێکی دەریایی سەرسوڕهێنەر پاش ئەوەی لەگەڵ شەپۆلەکاندا نزیك کەناری ئاوەکە بووە و لەسەر لمی کەناراوەکە گیرسابووەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "nzherald" ئاماژە بەوە کراوە، ئەم زیندەوەرە جۆرێکە لە ماسیی قرش، بەڵام شێوەیەکی جیاوازی هەیە، چونکە قەبارەی زۆر گەورە نییە، بەڵام درێژە و کلکی هەیە و زیان بە مرۆڤ ناگەیەنێت.

ئەم جۆرە قرشە نزیك کەناری ئاوەکە دەمێنێتەوە، چونکە لەسەر خواردنی ماسیی بچووك دەژی، ئەمەش وادەکات بتوانێت لە حەوزی بچووکدا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بمێنێتەوە.

وێنەی ئەم قرشە بە ڕاددەیەکی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کەسانێکی زۆر تووشی سەرسوڕمان بوون بە بینینی ئەم جۆرە قرشە، کە لە پێشتردا نەیانبینیبوو.

لە بەرامبەردا کەسانێکی زۆر پێیانوابوو کە دەرکەوتنی ئەم قرشە لە کەناراوەکان ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەیەك لە قوڵایی دەریادا، چونکە ئاژەڵە دەریاییەکانی، دیکەی وەك دۆلفینەکان، ژمارەی لەناوچوونیان زیادیکردووە.

الصورة أثارت تفاعلا واسعا على المنصات الاجتماعية

ژ.ن