سوودە تەندروستییەکانی شۆربای نیسک

2019-06-20

8262 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شۆربای نیسک بەهۆی بوونی چەندین ماددەی خۆراکیی بەسوود لە پێکهاتەیدا گرنگیی بۆ تەندروستیی لەش هەیە.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە سوودە تەندروستییەکانی شۆربای نیسک کردووە:

- بەهۆی بەرزیی ئاستی کالسیۆم لە شۆربای نیسکدا ماسولکەکانی جەستە لە فشەڵبوون و شکان دەپارێزێت.

- بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کە بە شێوەیەکی هاوسەنگ لە جەستەدا دابەشدەبێت و بەو هۆیەوە پارێزگاری لە تەندروستیی دڵ دەکات.

- دەوڵەمەندە بە کانزای ئاسن، ئەگەرەکانی توشبوون بە کەمخوێنی کەمدەکاتەوە.

- چالاکی بە جەستە دەبەخشێت.

- بڕێکی زۆر ڤیتامین سیی تێدایە، بەمەش دەبێتە یەکێک لەو خۆراکانەی پارێزگاری لە تەندروستیی پێست دەکات.

- یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش و لە گرفتی قەڵەوی دەتپارێزێت.

Image result for ‫شۆربای نیسک‬‎

ئ.ل